ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە و ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد.
لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 152 هەزار و 500 دیناری عێراقییە.
لە رۆژانی رابردوودا دوای بەرزبوونەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار پاشەكشەیكرد و بۆ هەر 100 دۆلارێك هەزار دینار لە بەهاكەی دابەزی و 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 151 هەزار و 500 دینار بوو.
دوای ئەو دابەزینەی نرخەكان، ماوەی دوو رۆژە جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان و عێراق گەیشتە ترۆپك.