بەدروشمی بەرەو جوڵەی بازاڕ هەلی کار ئاوەدانی بۆ ساڵی دووەم لەشاری سلێمانی کۆربەندی ئابووری سلێمانی ۲٠۲۳ پێشانگای وەبەرهێنان و هەلی کار دەکرێتەوە.
ئەم کۆڕبەندە کاردەکات بۆ زیاتر گرینگیدان و پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی هەروەها ڕاکێشانی سەرنجەکان و دروست کردن و بژانەوەی ئابوری بازاڕ .
کۆڕبەندەکە لە ڕۆژانی ٨ و ٩ و ١٠ی مانگی شەش لە ھۆتیل گراند میلینیۆم بەڕێوەدەچێت بەئامادەبونی لایەنە حکومیەکان و کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران و دامەزراوە ئابوریەکان و لەناوخۆ و دەرەوەی عێراق و کۆنسوڵگەری و نوێنەرانی ووڵاتان ئامادە دەبن.