ڕێکەوتی 12/2/2025 لەشاری رۆما لە ووڵاتی ئیتاڵیا لە ناو بینای فیدراسێۆنی پیشەسازی بە ئامادەبونی سەرۆکی فدراسيونى يەكێتى پيشەسازى يەكانى ئيتاليا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووهەمین ڕۆژی کۆڕبەندی ئابووری کوردستان – ئیتاڵیا لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی ووڵاتی ئیتاڵیا لە بوارەکانی ئامێرە کشتوکاڵیەکان و یەکێتی پیشەسازان و کۆمەڵەی ئەندازیارانی ئیتالی و تەلارسازی و تەکنیکی ئابوری و ڕاوێژکاری و کۆمەڵەی ئامێری ئیتاڵیڕۆبۆت و وەبەرهێنەرانی ئۆتۆماتیکی و کۆمپانیا ئەلکترۆنیەکان و کۆمەڵەی بازرگانی کۆنفیندۆستریا و نوێنەرانی گەنجانی خاوەن کارو ژمارەیەک کۆمپانیای دیکە کۆبونەوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستێک واژۆ دەکات بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزای لە هەریمی کوردستان بە تایبەت زیادکردنی دار زەیتون، کە تێچوی ئەو سه وزكردنه لە ئەستۆی حکومەتی ئیتاڵیا دەبێت.
لە دیدارەکەدا، چەندین وتار دەربارەی بەهێزکردن و پێشخستنی زیاتری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری لە نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان پێشکەشکران.
شاندی هەرێمی کوردستان بەگرنگەوە گفتوگۆیان لە سەر بازاڕی هەرێمی کوردستان کرا، بۆ وەبەرهێنەران و کۆمپانیا ئیتاڵیەکان، هیوایان خواست بە شێوەیەکی کارا بەشداربن لەو بازاڕە.