جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، بڕیاره دووشه‌می داهاتوو 22ی ئایار، په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنێكدا ده‌نگ به پڕۆژه‌یاسای بودجه بدات.
پێگه‌ی “شه‌فه‌ق نیوز” ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، موحسین مهندهولای جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاندووه، بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دووسبه‌ی دووشه‌م، ده‌نگ به بودجه بدات كه ئێسته هیچ ئاسته‌نگێك له به‌رده‌میدا نییه.
زیاتر وتوویه‌تی ته‌واوی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان، له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه رێك كه‌وتوون و ئاسته‌نگی له به‌رده‌مدا نه‌ماوه بۆ ده‌نگدان، بۆیه بڕیار له‌وه دراوه كه دووشه‌م له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگ به پڕۆژه‌یاساكه ده‌درێت.
له 13ی ئاداری رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی ساڵه‌كانی 2023 و 2024 و 2025 و بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان به‌رز كرده‌وه.
تا ئیێسته له په‌رله‌مانه‌وه دوو خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یاساكه كراوه كه حكوومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ ئهنجوومهنهكهی ناردووه، بۆیه دووشه‌می داهاتوو ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.