به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، دوای چوار رۆژ له‌داخستنی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌نجامدانی كاره سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تونێله‌كه به‌ڕوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بچوك و بارهه‌ڵگر ده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای پاككردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی كاره‌ساته‌كه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو له تونێلی ده‌ربه‌ندیخان، لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به ده‌مه‌وه‌چونی ڕوداوه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقام و به‌ڕێوه‌بـه‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و دوای راوێژ له‌گه‌ڵ له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه بڕیاردرا كاتژمێر 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌دواوه تونێلی ده‌ربه‌ندیخان بكرێته‌وه.
راشیگه‌یاندوه، هه‌رچه‌نده وابڕیار بو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له سه‌رشاخی به‌رانان و ناوتاق و بهردهكهڕهوه هاتوچۆ بكات، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی و ناله‌باری هه‌لومه‌رجی ڕێگاكان له‌م بهرهجهژنهدا ڕاگیرا، هاتوچۆ به‌گشتی بۆ ئۆتۆمبێلی بچوك و بارهه‌ڵگر ده‌خرێته‌وه ناو تونێل.
رۆژی 28ی (نیسان/4)ی 2022 قائیمقامیه‌تی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، له‌دوای كه‌وتنه‌وه‌ی روداوێكی ھاتوچۆ له به‌رده‌م تونێلی ده‌ربه‌ندیخان، ئاگرێك له یه‌كێك له ئۆتۆمبێله بارھه‌ڵگره‌كان كه‌وته‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا ھاوڵاتیه‌ك برینداربو، شه‌ش ئۆتۆمبێلیش سوتان.