نرخی نه‌وتی خاو له بۆرسه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی له 4%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا، دوای به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره كه له دو رۆژی رابردودا به‌خۆیه‌وه بینیبوی.
له بۆرسه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 4.48 دۆلار و به‌ڕێژه‌ی 3.71%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و یه‌ك به‌رمیل بە 116.2 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس به 109.1 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی 4.72 دۆلار و به رێژه‌ی 4.2% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا.
26ی ئه‌م مانگه، بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گه‌یشته بە 120.65 دۆلار، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش بە 113.90 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
هۆکاری ناجێگری بەهای نەوت بۆ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە، بەتایبەت کە هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا پێشڕەوی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها رۆژی چوارشەممەی رابردو سەرۆکی روسیا بەرامبەر بەردەوامی سەپاندنی سزاکان، هەڕەشەی راگرتنی هەناردەی گازی لە ئەوروپا کرد.
هۆکارێکی دیکەی ناجێگری بەهای نەوت پەیوەندی هەیە بە ئاماژەی ئەرێنی سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی تاران، بەجۆرێک ئەگەر هەردولا بگەنە رێککەوتن، سزای سەر کەرتی نەوتی ئێران هەڵدەگیرێت.