راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه له قۆناغی كۆتاییدایه .
دكتۆر بێوار خنسی راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باسی له‌وه كردووه كه خه‌ریكی دواین هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانن بۆ ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی باشه و پێویسته به زووترین كات ده‌ست پێ بكاته‌وه.
خنسی هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ست به هه‌نارده بكرێته‌وه، ئه‌وا داهاتی هه‌رێم و عێراق زیاد ده‌بێت و ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ده‌بێت بۆ داهات.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، رۆژانه 480 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نار ده‌كرا و هه‌ر رۆژێك هه‌نارده‌كه دوا بكه‌وێت، 40 ملیۆن دۆلار زیانه كه مانگانه ده‌گاته سه‌رووی ملیارێك دۆلار، بۆیه پێویسته په‌له‌ی لێ بكرێت و ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه بكرێت، ئه‌گه‌رنا به‌ربه‌ستی گه‌وره له به‌رده‌م بودجه دروست ده‌بێت.
به بۆچوونی خنسی، پێویسته رۆژانه عێراق سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات كه 400 هه‌زاری له هه‌رێمی كوردستان و 80 هه‌زاریش له كه‌ركووك ده‌بێ، بۆیه پێویسته ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت .