ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێرێ، كه ده‌كه‌وێته سنووری كانی ماسێ له قه‌زای ئامێدی، دوای داخستنی چه‌ند كاتژمێرێك، دووباره ده‌روازه‌كه به رووی گه‌شتیاران كرایه‌وه.
دوێنێ له نزیك ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێرێ، له دیوی باكووری كوردستان، له گریێ سۆر چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كردووه و سه‌ربازێكی توركیایان كوشت، به‌هۆیه‌وه ده‌روازه‌كه له كاتژمێری 12ی نیوه‌ڕۆی دوێنێ تا ئه‌م به‌یانییه له‌لایه‌ن توركیاوه داخرا.
ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێرێ، دووه‌م ده‌روازه‌ی سنوورییه، له ساڵی 2015ـه‌وه كراوه‌ته‌وه و تایبه‌ته به هاتووچۆی گه‌شتیاری، كه رۆژانه نزیكه‌ی 3 هه‌زار گه‌شتیار و 100 تا 500 ئۆتۆمبێل له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا هاتووچۆی تێدا ده‌كه‌ن.
ده‌روازه‌كه به‌رده‌وام جموجۆڵی گه‌شتاری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام پێشتریش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه كراوه‌ته ئامانج و هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.