نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا رای گەیاند، کار لەسەر بە زانستیکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، تا هەناردەی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بکرێن.
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند: ‘لە کابینەی نۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستا، بریتییه له ستراتیژی بەهێزکردنی ژێرخانی کشتوکاڵ، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە بەرهەمهێنەری پێشکەوتوو لە ئاستی وڵاتان، بەرهەمە كشتووكاڵییهكان بەشێوەیەکی زانستی بەرهەم بهێندرێن، بۆ ئەوەش سود لە توانای زانستی و ئەزموونی وڵاتان وەردهگیرێت.”
ئاماژهی بهوهش كرد، لە ماوەکانی رابردوودا چەندین شاندی وڵاتی بهلجیكا، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لەگەڵ لایەنی تەکنیکی گفتوگۆیان کردووە، بە پێچەوانەشەوە شاندی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەلجیکایان کردووە، پڕۆژەی زۆر باش بەڕێگاوەیە و هاوکاری هەرێمی كوردستان دەکرێت، هەروەها کار لەسەر ئەوە دەکرێ چۆن هاوکاری جووتیانران و حکوومەت بکرێت، چ لە رووی زانست و تەکنەلۆژیا، چ لە رووی ئیدارەدانهوه، بۆ ئەوەی بتوانرێت باشترین خزمەت بە جووتیاران بکرێت.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له ئهوروپا روونیشی كردهوه؛ “یەکێکی دیکە لە پلانەکانمان، کاری زۆری لەسەر کراوە و ستراتیژی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، چەندین جار لە کۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی بەلجیکا و هۆڵندا و یەکێتی ئەورووپا باسی لێوە کراوە، ئهویش ئەوەیە، کە کاردەکەین تا بازاڕ بۆ بەرهەمە ناوخۆیەکانمان بدۆزینەوە، ئەگەر بازاڕی باشمان لە دەرەوە نەبێت، ناتوانین هانی جووتیارانیش بدەین تاوهكوو بەرهەمهكانیان زیاتر بێت، لە ڕووی کشتوکاڵیشەوە پێش ناکەوین، بۆیە ئێمە توانیومانە شتی باش بکەین.
ئاماژهی بهوهش كرد، ئەوەی ماوە پەیوەستە بە بواری هونەری و تەکنیکی، بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی جوتیارانی ههرێمی كوردستان، لە ئاستی ستانداردی ئەورووپی بن، بۆ ئهوهش پێویستمان بە تاقیگەی ئەورووپی ههیه له کوردستان، تاوهكوو بڕوانامە بەو بەرهەمانە بدات، تا بتوانین رەوانەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپای بکەین، دەبێ بۆ ئەوەش لە ئاستی باڵا رێککەوتن لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئەو وڵاتانە بکرێت، گەشبینم و لە ئایندەیەکی نزیک بەمەش دەگەین.