داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی نیسان، 10 ملیار دیناری تێپەڕاند، ئەوەش بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی نەوت بڵاویكردووەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، كۆمپانیای سۆمۆ لە مانگی چوار (101) ملیۆن (390) هەزارو (662) بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، داهاتی ئەو بڕە نەوتە (10) ملیارو (609 ) ملیۆن (252) هەزار دۆلار بووە، كە هەر بەرمیلێك نەوتی بە (104.637) دۆلار فرۆشتووە.
عێراق لەمانگی نیساندا (98) ملیۆن (100) هەزار (42) بەرمیل نەوتی لە كێڵگەكانی باشوور هەناردە كردووەو (2) ملیۆن و (991) هەزار (60) بەرمیلی لە كێڵگەكانی باكوور لە پارێزگای كەركوك لە بەندەری جەیهان هەناردە كردووە.