ماڵپەڕی شەفافیەت ئاشکرایکرد، ئەم هەفتەیە دوو ملیار دینار لە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان زیادیکردووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت کە دوێنێ لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە بۆ ئاشکراکردنی داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین راگەیەندرا، بەراورد بە هەفتەی رابردوو، ئەم هەفتەیە بڕی دوو ملیار دینار و بە بەرێژەی ١٥.٧٧٩٪ لە داهاتی ئەو سنوورانە زیادیکردووە.
هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانە، هەفتەی رابردوو داهاتی ئەو ناوچانە ١٥ ملیار و ٢٣٦ ملیۆن و ٩٣٧ هەزار و ٢١٧ دینار بوو، لەم هەفتەیەشدا داهاتاکان بۆ ١٧ ملیار و ٦٤١ ملیۆن و ١٤٥ هەزار و ٨٦٣ دینارە زیادیکردووە.