دامه‌زراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بواری ئابووری، له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی ژیان له ناو پارێزگاكانی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كردووه و گرانیی یان هه‌رزانیی خه‌رجییه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی هه‌ڵسه‌نگاندووه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه، به‌غدا به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تری عێراق، به گرانترین شوێنی ژیان هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی وڵاتانی تری عه‌ره‌بی، له ریزبه‌ندی نۆیه‌مدا دێت.
خه‌رجی مانگانه‌ی ژیانی تاكێك له به‌غدا 675 هه‌زار دیناره كه ده‌كاته 380 دۆلار، به‌شێك له‌و گرانبوونه‌ش بۆ گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و جیاوازی چینایه‌تی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، پارێزگای موسه‌ننا كه ناوه‌نده‌كه‌ی سه‌ماوه‌یه، به هه‌رزانترین پارێزگای عێراق بۆ ژیان هه‌ژمار ده‌كرێت كه خه‌رجییه‌كانی تاكێك له‌و پارێزگایه، بریتییه له نێوان 150 تا 200 هه‌زار دینار كه ده‌كاته 100 تا 130 دۆلار.
خه‌رجیی مانگانه‌ی ژیانی تاكێك له هه‌ولێر 250 هه‌زار دیناره كه ده‌كاته زیاتر له 165 دۆلار، هه‌رچه‌نده له سلێمانی و دهۆك به‌راورد به هه‌ولێر خه‌رجییه‌كان زۆر كه‌مترن. سه‌رچاوه‌كه خه‌رجییه‌كانی ژیان له مووسڵی به 200 هه‌زار دینار داناوه كه ده‌كاته سه‌رووی 130 دۆلار.