خەڵاتی ڕێزلێنانی شاری ئیووی چین درا بە سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی.

ڕێکەوتی 2025/2/4 نەوزاد غفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆک، عوبێد ئەحمەد، جەوهەر ستار، بەهمەن عوسمان، کازێو کاوە، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە كامل احمد حمه ره ش / لێپرسراوی نوسینگەی ڕاوێژكاری و پەیوەندی كۆمپانیا عێراقیەكان / ڕاوێژكار لەدادگای نێوەندگیری نێودەوڵەتی بەشی بازرگانی دەرەوە.
لەسەردانەکەدا باس لەوەکرا کە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ئیوو دەستە خوشکی یەکترن و کارمان بۆ ئەوە کردووە بەم زوانە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەبێت ئەندام لە شاری ئیووی ووڵاتی چین.
نوێنەرایەتی شاری ئیوو خەڵاتی ئەندامێتی بەخشیە ژووری بارزگانی و پیشەسازی سلێمانی کەلەلایەن نوسینگەی ڕاوێژكاری و پەیوەندی كۆمپانیا عێراقیەكان ئامادەکراوە.
خەڵاتەكە نوێنەرایەتی و لۆگۆی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی شاری ئیوو – ئیدارە بازاڕی فوتیان بانقی تایلۆنگ نوسینگەی خزمەتگوزاری تەسدیقاتی مامەڵەكانە.
لای خۆشییەوە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سوپاسی ئەو ڕێزلێنانەی کردوو هیوای خواست بتوانن کاری هاوبەشی زیاتر پێکەوە بکەن.