ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئایفۆن 14 به تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌كانییه‌وه خراوه‌ته بازار و خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ریان كردوه‌ته‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی، ته‌نانه‌ت له زۆر له بنكه‌كانی فرۆشتندا سه‌ره‌ی بۆ گیراوه.
سایتی picodi له به‌دواداچونێكدا بۆ نرخی ئایفۆنه نوێیه‌كه ئامارێكی بۆ گرانیی نرخ و توانای كڕینی له وڵاته جیاجاكاندا بڵاوكردوه‌ته‌وه، له ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه بۆ كڕینی ئایفۆن 14ی پرۆ به قه‌باره‌ی 128 گێگا بایت، ده‌بێت هاوڵاتیان چه‌ند رۆژ یان چه‌ند مانگ كار بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه كه وڵاتانی ریزبه‌ند كردوه، ئایفۆن 14 بۆ خه‌ڵكی توركیا گرانترینه و بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی ئه‌و وڵاته بتوانیت ئه‌و ئایفۆنه نوێیه‌ی پێ بێت، ده‌بێت زیاترله 146 رۆژ كار بكات تا پاره‌ی ئایفۆنه‌كه په‌یدا بكات.
هه‌رچه‌نده سویسرا له پله‌ی كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه‌دایه، به‌ڵام هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی ئایفۆن 14 به‌ده‌ست بهێنن، ده‌بێت پاره‌ی نزیكه‌ی 5 رۆژ كاركردنی بۆ كۆبكه‌نه‌وه.