ئا: رێژەن سەردار
خاوه‌نی كارگه‌ی نه‌خشینه ئاماژە بەوە دەکات کە باشترین جۆری چەقۆ دروست دکەنو له‌ڕووی كوالێتیه‌وه ده‌توانن کێبڕکێی چه‌قۆی سویسری‌و ئه‌ڵمانی بكه‌ن به‌ڵام له‌ڕووی نرخه‌وه ناتوانن كێبركی چەقۆی چینی بكه‌ن، ئەو دەڵێت “پێشبینی ده‌كه‌ین له‌داهاتوودا له‌سه‌دا حەفتای هاوڵاتیان چه‌قۆكانی ئێمه به‌كاربهێنن”.
دڵشاد ئه‌حمه‌د، خاوه‌نی كارگه‌ی نه‌خشینه بەڕۆژنامەی “بازرگانی‌و پیشەسازی” راگەیاند له‌ئێستادا به‌رهه‌می كارگه‌كه‌ی ته‌نها له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشرێت، ئەو وتی “من كارگهكهم له‌شاری سه‌قز له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامەزراندووه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی چه‌قۆ له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئێران قه‌ده‌غه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بازاری ئێرانم له ده‌ستنه‌چێت له‌وێ كارگهكهم داناوه، پلان هه‌یه له‌داهاتوودا چه‌قۆ بۆ بازاڕی ئێران‌و ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش دروست بكه‌م”.
وتیشی “چه‌قۆی شێفو چه‌قۆی ماڵان دروست ده‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر چه‌قۆی چینی له‌بازاڕدا هه‌یه، فرۆشی ئێمه قورس بووه، دەنا له‌ڕووی كوالێتیه‌وه ده‌توانین کێبڕکێی چه‌قۆی سویسری‌و ئه‌ڵمانی بكه‌ین، به‌ڵام له ڕووی نرخه‌وه ناتوانین كێبركی به‌رهه‌می چینی بكه‌ین، به‌هۆی به‌رزی كوالێتی به‌رهه‌مه‌كانمان له‌پێشوازی هاوڵاتیان ڕازیمو پێشبینی ده‌كه‌ن له‌داهاتوودا له‌سه‌دا حەفتای هاوڵاتیان چه‌قۆكانی ئێمه به‌كاربهێنن”.
دڵشاد جەغتی لەوە کردەوە ئەو بهرههمەی دەیخاتە بازاڕه‌وه كوالێتی زۆر به‌رزه، ئەو وتی “جۆری تیژكردنهوه ئه‌و مادەیەی كه چه‌قۆی لێ‌دروست ده‌كرێت په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌وه، له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌قۆساز هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك كارگه نییه، ئێمه یه‌كه‌مین‌و تاكه كارگهین، زۆربه‌ی قه‌سابه‌كان چه‌قۆی ئێمه به‌كارده‌هێنن، به‌شێك لهڕیستۆرانتهكانیش چه‌قۆی ئێمه به‌كارده‌هێنن، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م هاوڵاتیان چه‌قۆی كارگه‌ی نه‌خشینه بهكاربهێننو چهقۆكهمان ببێته براندێكی جیهانی ناسراو، له‌ئێستادا به‌رده‌وام له‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمهڵاتیهكانهوه ڕیكلام بۆ به‌رهه‌مه‌كانمان ده‌كه‌ین”.
وتیشی “به‌هۆی نه‌بوونی ماده خاوه‌كانی دروستكردنی چه‌قۆ له‌هه‌رێمی كوردستان‌و گرانی نرخی بیناو قورسی ڕۆتیناتی مۆڵه‌ت وەرگرتن‌و نه‌بوونی وه‌ستاو ده‌ستی كاری شاره‌زاو كه‌می سه‌رمایه‌كه‌م ناچار بووم له‌سه‌قز كارگه‌كه دابنێم”.