بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادكردنی فرۆشییەوە، 80 تریلیۆن دینار (50 ملیار دۆلار) لە داهاتی نەوتی عێراق دوای خەرجییەكان لە خەزێنەی دەوڵەتدا ماوەتەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی یاسای بودجەوە بە پەكخراوی ماوەتەوە و ناتوانرێت خەرجبكرێت.
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی ئەو پارانەوە ڕایگەیاند، نەبوونی یاسای بودجەی ساڵی 2022 وایكردووە نەتوانرێت پارەكان خەرجبكرێن و بە پەكخراوی ماونەتەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ شەممە لە وتەیەكدا لە بەغداد وتی، “ئەگەر لە ساڵی 2023دا یاسای بودجە پەسەند نەكرێت، ئەوا یاسای بەڕێوەبردنی دارایی بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری دارایی لەو ساڵەشدا بەردەوامدەبێت و بەوەش ناتوانین داهاتی زیادبوو خەرجبكەین و وڵات دەكەوێتە بەردەم قەیرانی ئابوریی گەورەوە”.