دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می ساز كرد و تیایادا سه‌رۆكایه‌تی نوێی په‌رله‌مان هاته دیاریكردنی، په‌رله‌مانتاران سوێندی یاساییان خوارد و ئه‌وانیش ده‌ستبه‌كار بوون، هه‌وڵه‌كانیش چڕن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، شاره‌زایه‌ك ئاماژه بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی نوێ له‌گه‌ڵ نرخی دۆلار ده‌كات.
له دوو ساڵی رابردوو عێراق كه‌وته ناو ته‌نگژه‌یه‌كی سه‌ختی داراییه‌وه و مه‌ترسی كه‌وته سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی، ئه‌وه‌یش وای كرد حكوومه‌ت و بانكی ناوه‌ندی عێراق په‌نا بۆ دابه‌زاندنی به‌های دینار به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ببه‌ن، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه گه‌وره‌ی له بودجه‌دا هه‌بوو.
بۆیه بڕیار درا به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به 145 هه‌زار دینار جێگیر بكرێت، ئه‌وه‌یش به‌نه‌رێنی كاری كرده سه‌ر بژێوی خه‌ڵك، له‌لایه‌ك كه‌ره‌سته و كاڵاكان نرخیان به‌رز بووه‌وه، له‌لایه‌كی به‌های دینار و مووچه‌ی مانگانه و توانای كڕینی خه‌ڵك دابه‌زی، بۆیه هه‌مووان چاویان له‌وه‌یه نرخی دۆلار وه‌ك پێشووی لێ بكرێته‌وه.
زیا موحسین، شاره‌زای عێراقی پێشبینی كرد كه حكوومه‌تی نوێی عێراق كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بكات و نرخه‌كه‌ی وه‌ك پێشوو لێ بكاته‌وه، چونكه به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاریگه‌ری گه‌وره‌ی خراپی بۆ سه‌ر دۆخی بژێوی خه‌ڵك هه‌بووه و داته‌پینی ئابووری دروست كردووه.
روونی كرده‌وه، هاوكات ئه‌نحوومه‌نی نوێی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵی دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ده‌دات و به‌و بودجه‌یه رازی نابێت كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێسته‌ی مسته‌فا كازمییه‌وه پێشنیاز كراوه، به‌ڵام كێشه‌كه له سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه، كه به‌دابه‌زاندنی نرخی دۆلار رازی نییه.