حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه له بواری رێگاوباندا و بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ده‌ڵێ، پڕۆژه‌كان خزمه‌تكردنه به هاووڵاتییان و ده‌ست به‌كاركردن ده‌كرێت تیایاندا.
كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گرنگی به كه‌رتی رێگهوبانداوه و ئێسته زیاتر له 20 پڕۆژه‌ی رێگاوبان له كاركردندان كه سه‌رجه‌مییان پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجین و به‌هۆیانه‌وه رێگاوبانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێشچووه و چووه‌ته قۆناغی نوێ.
ئاگرین عه‌بدوڵا بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی نوێ له بواری رێگاوبان بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و پاره‌ی بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخانكردووه، پڕۆژه‌كانیش قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك رێى له سنووری پارێزگای سلێمانییه.
روونیشى كرده‌وه كه ئه‌و پڕۆژانه گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌لمێنێت بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و رێگاوبانی ئه‌و ناوچه‌یه، هه‌روه‌ها گرنگیدانه به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان، له رۆژانی داهاتووشدا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی تر له بواری رێگاوبان ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر نیشانده‌درێت و ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پڕۆژه‌كان پێكدێن له پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی رێی باساك له سنووری پارێزگای سلێمانی كه نزیكه‌ی 734 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی رێی گوندی چناره ئه‌ویش زیاتر له 279 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی رێی سه‌رسیر- رێگای زه‌لان سیوه‌یل ئه‌ویش بڕی یه‌ك ملیار و 988 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی رێگای گوندی دێرێ ئه‌ویش 199 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و كۆی گشتی پاره‌ی ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌و پرۆژانه سێ ملیار و 200 ملیۆن دیناره و له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ده‌ست به كاركردن ده‌كرێت تیایاندا.
زیاد كاكه ره‌زا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌وانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند، ئامانجی حكوومه‌ت خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانه به‌بێ جیاوازی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستیه‌تی زۆرترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان ئه‌نجام بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له سنووری سلێمانی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی رێگاوبان كه گرنگ و ستراتیجین و سه‌رجه‌میان دووسایدن له كاركردن به‌رده‌وامن، له‌وانه پرۆژه‌ی دووسایدی دوكان – رانیه قۆناغی یه‌كه‌می له كۆتاییدایه، رێگای ده‌ربه‌ندیخان – كه‌لار له كۆتاییدایه، وارماوه بۆ ده‌ربه‌ندیخان كاری تێدا ده‌كرێت، پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی، له‌گه‌ڵ چه‌ندان پڕۆژه‌ی بچووك كه قیرتاوكردنی رێگای گوند و شارهدێكانه.