بانكی رافیده‌ین ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا رای گه‌یاند، بڕی 150 ملیۆن دینار ده‌ده‌ینه هاووڵاتییان بۆ كڕینی خانوو، سووهكهشی 4%ـه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی نیسان، بانكی رافیده‌ین له راگه‌یه‌نراوێكدا رای گه‌یاند، قه‌رز به هاووڵاتییان ده‌دات بۆ كڕینی خانوو، هه‌روه‌ها رێژه‌ی سووهكهشی دیاری كردووه.
بانكی رافیده‌ین ده‌ڵێت، بڕی قه‌رزه‌كه بۆ كڕینی خانووی نیشته‌جێبوون 150 ملیۆن دیناره، سووهكهشی به رێژه‌ی 4%ـه.
ئه‌وه له كاتێكدایه بانكی رافیده‌ین بڕی 50 ملیۆن دیناری ده‌به‌خشییه فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ 30 ملیۆن دینار بۆ هاووڵاتییان، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان به‌رێژه‌ی سووی 5% بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ.
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به‌جۆرێك وایكردووه داهاتی حكوومه‌تی عێراق زیاد بكات، ته‌نیا له مانگی رابردوودا داهاتی نه‌وت زیاتر له 11 ملیار دینار بووه، جگه له داهاتی ناوخۆ و داهاته‌كانی تر.