به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، كار بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش تیمێكی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 31ی ئایار، د.زێدان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند، حكوومه‌ت گرنگی زۆری به به‌رهه‌می ناوخۆ داوه و به برانددهكرێت و ده‌فرۆشرێت و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، پلانێكی درێژخایه‌نمان هه‌یه و لیژنه‌یه‌ك هه‌یه له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كاریان ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مه‌كان زیادبكرێت و به براندبكرێت و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
د.زێدا محه‌مه‌د زیاتر روونی كرده‌وه، به‌رهه‌می مریشك و هێلكه و سه‌وزه و گه‌نم و هه‌نگوین ئه‌و به‌رهه‌مانه زۆر باشه و ده‌تواندرێت تاراده‌یه‌كی باش پێداویستی ناوخۆی پێ پڕبكرێته‌وه، بۆیه ساڵ به ساڵ له ڕووی دابینكردنی شیره‌مه‌نیش ده‌گه‌ینه ئاستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆ.
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ندێك به‌رهه‌م ده‌مانه‌وێت پێداویستی ناوخۆ پڕبكاته‌وه و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌یشی بكه‌ین و هه‌ندێكیش ده‌مانه‌وێت وه‌ك براند به ده‌ره‌وه‌ی بناسێنین و هه‌ندێكیش پێداویستی ناوخۆی پڕكردووه‌ته‌وه و پێویستی به‌بازاری ده‌ره‌وه هه‌یه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر هه‌رێمی كوردستان، هه‌نار و برنج و چه‌ندان جۆری تری له ماده خۆراكییه‌كان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه.