حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژ پشوى فه‌رمى ڕادهگهیهنێتو سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی‌ش له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى 12وه زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت:”له‌ڕۆژى ده‌ستكردن به‌دابه‌شكردنى موچه پشوه‌كه‌ى حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات”.
به‌گوێره‌ى ڕۆژژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم، لە25ی ئەم مانگەوه تاوه‌كو ڕۆژى 2ی 1ى 2022 دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێم ڕادەگیرێت‌و ده‌بێته پشوى فه‌رمیی.
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ڕاگه‌یاندوە، “تائێستا ئێمه نازانین ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چ بڕیارێك له‌سه‌ر میكانیزمى دابه‌شكردنى موچه ده‌دات، چونكه وه‌زاره‌تى دارایی ته‌نها جێبه‌جێكارى بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه”.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، “ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ڕێكارێك بۆ دابه‌شكردنى موچه نه‌دۆزێته‌وه، ئه‌وا بۆ ماوه‌ى 7 ڕۆژ دابه‌شكردنى موچه دوادهكهوێتو له‌دواى 2ى 1ى 2022وه دابه‌شكردنى موچه ده‌ستپێده‌كات”
به‌گوێره‌ى خشته‌ى دیاریكراوى هه‌فتانه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌و وه‌زاره‌تى دارایی چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كات له‌باره‌ى موچه‌ى ئه‌م مانگه‌وه بڕیارێكى نوێیان بۆ ڕه‌وانه بكرێت.
25ى هه‌موو مانگێك حكومه‌تى هه‌رێم دابه‌شكردنى موچه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ئه‌م مانگه به‌هۆى پشوى فه‌رمیه‌وه ئه‌گه‌رى دواكه‌وتنى موچه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك هه‌یه.