حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندوه، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ده‌یان وێستگه‌ی كێشانی بارهه‌ڵگر هه‌یه به مه‌به‌ستی كێشانی باره‌كه‌یان كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ تێكچوونی رِێگهوبانهكان. ئه‌مه رِێوشوێنێكی جیهانییه به مه‌به‌ستی پاراستنی رِێگهوبانهكان و هاووڵاتیان له هه‌ر رِووداوێكی نه‌خوازراو كه له ئه‌نجامی زیادهبارهوه دروست ده‌بێت. له هه‌رێمی كوردستان ٩٠ جۆر بارهه‌ڵگری جیاواز هه‌یه كه هه‌ر یه‌كه‌یان به پێی ئهكسلهكانیان رِێگهیان پێ ده‌درێت رِێژهیهكی دیاریكراو بار هه‌ڵبگرن.
وێستگه‌كانی پارێزگاكان ژماره‌یان ٤٢ وێستگه‌یه كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر پارێزگاكاندا:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ١٣ وێستگه
ـ پارێزگای سلێمانی: ١٧ وێستگه
ـ پارێزگای دهۆك: ١٢ وێستگه
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، واته له رِێكهوتی (٢١ی ئابی ٢٠٢٢) بۆ (٢٥ی ئابی ٢٠٢٢)، كۆی ژماره‌ی بارهه‌ڵگره كێشراوه‌كانی نێو ئه‌و ٤٢ وێستگه‌یه ٦٨هه‌زار و ٨٩١ بارهه‌ڵگر بووه كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوونه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢٣ هه‌زار و ٨٠٥ بارهه‌ڵگر
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٧ هه‌زار و ٦٠٧ بارهه‌ڵگر
ـ پارێزگای دهۆك: ١٧ هه‌زار و ٤٧٩ بارهه‌ڵگر
له‌و ژماره بارهه‌ڵگره كێشراوانهی ئه‌م هه‌فته‌یه، به‌شی زۆری بارهه‌ڵگره‌كان یاسایی بوون و هه‌ندێكیشیان نایاسایی بوون كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش كراونه‌ته سه‌ر یاسایی و نایاسییه‌كان:
ژماره‌ی بارهه‌ڵگره یاساییه‌كان ٦٨هه‌زار و ٣٨٢ بارهه‌ڵگر بوون كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر پارێزگاكان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢٣ هه‌زار و ٧١٢ بارهه‌ڵگری كێشراوی یاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی گوێرِ بووه و ژماره‌یان ٦ هه‌زار و ٤٣٣ بارهه‌ڵگر بووه.
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٧ هه‌زار و ٣٤٧ بارهه‌ڵگری كێشراوی یاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بووه و ژماره‌یان ٥ هه‌زار و ٨٩٧ بارهه‌ڵگر بووه.
ـ پارێزگای دهۆك: ١٧ هه‌زار و ٣٢٣ بارهه‌ڵگری كێشراوی یاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی باشیكای یه‌ك بووه و ژماره‌یان ٧ هه‌زار و ٨٧٢ بارهه‌ڵگر بووه.
ژماره‌ی بارهه‌ڵگره نایاساییه‌كان ٥٠٩ بارهه‌ڵگر بوون، كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر پارێزگاكان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٩٣ بارهه‌ڵگری كێشراوی نایاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی قوشته‌په بووه و ژماره‌یان ٢٢ بارهه‌ڵگر بووه.
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٦٠ بارهه‌ڵگری كێشراوی نایاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی ژاڵه بووه و ژماره‌یان ٨٢ بارهه‌ڵگر بووه.
ـ پارێزگای دهۆك: ١٥٦ بارهه‌ڵگری كێشراوی نایاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی بدریك بووه و ژماره‌یان ٧١ بارهه‌ڵگر بووه.
به‌گشتی و له پارێزگاكان، رِێژهی (٤٠٧.٤٥) تۆن برِی زیاده له بارهه‌ڵگره نایاساییه‌كان گهرِێنراوهتهوه و رِێگه نه‌دراوه بچێته نێو شاره‌كان كه به‌م شێوه‌یه بووه:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٦٦.٢ تۆن
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٣٣.٢٥ تۆن
ـ پارێزگای دهۆك: ١٠٨ تۆن
ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكاری وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن بۆ كاروباری رِێگاوبان له‌م باره‌یه‌وه رِاگهیاندوه: ئه‌م كاره‌مان به پێی ستانداردی جیهانییه و بۆ وه‌به‌رچاوگرتنی كواڵێتی رِێگاوبانهكانی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی بپارێزرێن له تێكچوون و نه‌بنه مه‌ترسی و زه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر هاووڵاتیان.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی داهاتی ده‌ستكه‌وتوو و ئه‌و برِه پاره‌یه‌ی كه له ئه‌نجامی سزا و پێبژاردنی بارهه‌ڵگره نایاساییه‌كانه‌وه ده‌ست حكومه‌ت ده‌كه‌وێت، ئه‌م بریكاره‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن بۆ كاروباری رِێگاوبان رِایگهیاند: ٥٠%ی داهاته‌كه ده‌چێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و ئه‌و ٥٠%ـیه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنه كه ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بێت: ٣٠%ی بۆ چاككردنی رِێگا و بانه‌كان و رِێگهی گونده‌كان خه‌رج ده‌كرێت و ١٥%ـه‌شی بۆ خودی وێستگه‌كانی كێشانه بۆ ئه‌وه‌ی كهموكورِی و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌و ٥%ـه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه دهگهرِێتهوه دیوانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كهموكورِی دیكه.