فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوی ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی نۆیه‌م، مۆڵه‌تی 201 پرۆژه‌ی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به سه‌رمایه‌ی 11 ملیار‌و 562 ملیۆن و 93 هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر روبه‌ری 10 هه‌زار و 603 دۆنم زه‌وی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان دراون به‌شێكی زۆری ئه‌و پڕۆژانه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییه‌وه ئه‌نجام دراون.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، ساڵی 2019 كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌م بو، 16 پڕۆژه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه، كه سه‌رجه‌میان له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییه‌وه بون و سه‌رمایه‌كه‌یان 485 ملیۆن و 204 هه‌زار و 256 دۆلار بوه، ساڵی 2020 كه تێیدا په‌تای كۆرۆنا سه‌رجه‌م جیهانی گرته‌وه و هه‌رێمی كوردستانیش له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی بێبه‌ش نه‌بو، به‌ڵام 76 پڕۆژه له‌و ساڵه‌دا مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه، كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نها دو پڕۆژه به هاوبه‌شی له نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی و بیانی ئه‌نجام دراون، به‌ڵكو 74 پڕۆژه‌كه‌ی دیكه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییه‌وه ئه‌نجامدراون، كه كۆی گشتی پڕۆژه‌كانیش به سه‌رمایه‌ی یه‌ك ملیار و 984 ملیۆن و 591 هه‌زار و 500 دۆلار بوه و له‌و بڕه‌دا وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی یه‌ك ملیار و 967 ملیۆن و 25 هه‌زار و 500 دۆلار وه‌به‌رهێنانیان كردوه و پرۆژه هاوبه‌شه‌كانیش به بڕی 17 ملیۆن و 566هه‌زار دۆلار ئه‌نجام دراون.
راشیگه‌یاندوه، ساڵی 2021 پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام بون تێیدا 70 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بوه و یه‌ك پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی بوه و 68 پڕۆژه‌كه‌ی دیكه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵییه‌وه جێبه‌جێكراون، كه سه‌رمایه‌ی هه‌ر 70 پڕۆژه‌كه 8 ملیار و 515 ملیۆن و 645 هه‌زار و 864 دۆلار بوه، له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022 حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بوه له پێدانی مۆڵه‌ت به پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به شێوه‌یه‌ك كه 35 پڕۆژه‌ی جۆراو جۆر له بواره جیاوازه‌كان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه به سه‌رمایه‌ی 330 ملیۆن 696 هه‌زار و 265 دۆلار و سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن كۆمپانیا خۆماڵییه‌كانه‌وه جێبه‌جێ كراون.
كۆی گشتی پرۆژه‌كان
به‌م جۆره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا مۆڵه‌تی به 201 پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری له سێكته‌ره جیاوازه‌كان داوه، كه سه‌رمایه‌كه‌یان 11 ملیار و 562 ملیۆن و 93 هه‌زار دۆلار بوه و له‌سه‌ر روبه‌ری 10 هه‌زار و 603 دۆنم زه‌وی ئه‌نجام دراون، پرۆژه‌كانیش به‌پێی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌ش بون و به‌شی زۆری ئه‌و پرۆژانه‌ش له پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێ كراون.
پارێزگای هه‌ولێر
پارێزگای هه‌ولێر له‌و رێژه‌یه 87 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 8 ملیار و 906 ملیۆن و 806 هه‌زار و 129 دۆلار به‌ركه‌وتوه و پرۆژه‌كانیش له‌سه‌ر روبه‌ڕی 4 هه‌زار و 861 دۆنم ئه‌نجام دراون.
پارێزگای سلێمانی
پارێزگای سلێمانی به پله‌ی دوه‌م دێت كه 53 پڕۆژه‌ی به سه‌رمایه‌ی یه‌ك ملیار و 559 ملیۆن و 982 هه‌زار و 213 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری هه‌زار و 928 دۆنمی تێدا ئه‌نجام دراون.
پارێزگای دهۆك
له‌پارێزگای دهۆك 45 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 589 ملیۆن و 554 هه‌زار و 88 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 2 هه‌زار و 750 دۆنم زه‌وی ئه‌نجام دراون.
پارێزبای هه‌ڵه‌بجه
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش یه‌ك پرۆژه به سه‌رمایه‌ی 6 ملیۆن و 846 هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر روبه‌ری 7 دۆنم زه‌وی ئه‌نجام دراوه.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان 10 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 333 ملیۆن و 475 هه‌زار و 89 دۆلار و له سه‌ر ڕوبه‌ری 935 دۆنم زه‌وی ئه‌نجام دراون.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین 5 پڕۆژه به گوژمه‌ی 125 ملیۆن و 429 هه‌زار و 481 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 119 دۆنم زه‌وی پڕۆژه‌ی جیاواز ئه‌نجام دراون.
سێكته‌ره جیاوازه‌كان
گرنگترین ئه‌و سێكته‌رانه‌ی كه پڕۆژه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه، بریتییه له سێكته‌ری بازرگانی كه 49 پڕۆژه بوه به سه‌رمایه‌ی 638 ملیۆن و 265 هه‌زار و 11 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 709 دۆنم زه‌وی.
پرۆژه‌ی بانكه‌كانیش 2 پڕۆژه بون به سه‌رمایه‌ی 19 ملیۆن و 415 هه‌زار دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 1.2 دۆنم زه‌وی.
پرۆژه ته‌ندروستییه‌كانیش 12 پڕۆژه بون به سه‌رمایه‌ی 92 ملیۆن و 345 هه‌زار و 500 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 15 دۆنم زه‌وی.
پرۆژه‌ی پیشه‌سازی 58 پڕۆژه بون به سه‌رمایه‌ی 1 ملیار و 771 ملیۆن و 220 هه‌زار و 943 دۆلار و له سه‌ر ڕوبه‌ری 2 هه‌زار و 190 دۆنم زه‌وی.
پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری یه‌ك پڕۆژه بوه به سه‌رمایه‌ی 9 ملیۆن و491 هه‌زار له سه‌ر روبه‌ری 21 دۆنم زه‌وی.
پرۆژه‌ی گه‌شتیاری 29 پڕۆژه بون و به سه‌رمایه‌ی 7 ملیار و122 ملیۆن و606 هه‌زار و 299 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 2 هه‌زار و 856 دۆنم زه‌وی.
پرۆژه‌ی فێركردن 21 پڕۆژه بون به سه‌رمایه‌ی 229 ملیۆن و 946 هه‌زار و 290 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری542 دۆنم زه‌وی.
پرۆژه‌ی كشتوكاڵی 8 پڕۆژه بون به سه‌رمایه‌ی 320 ملیۆن و669 هه‌زار و 500 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 2 هه‌زار و 879 دۆنم زه‌وی.
پرۆژه‌كانی كه‌رتی نیشته‌جێبون 13 پڕۆژه بون به سه‌رمایه‌ی یه‌ك ملیار 288 ملیۆن و 168 هه‌زار دۆلار‌و له سه‌ر ڕوبه‌ری هه‌زار و 351 دۆنم زه‌وی.
له سێكته‌ری هونه‌ریش یه‌ك پڕۆژه ئه‌نجام دراوه به سه‌رمایه‌ی 9 ملیۆن و 234 هه‌زار دۆلار، له سه‌ر ڕوبه‌ری 10 دۆنم زه‌وی.
له سێكته‌ری وه‌رزشیش 7 پڕۆژه ئه‌نجام دراوه به سه‌رمایه‌ی 60 ملیۆن و 731 هه‌زار و 457 دۆلار له سه‌ر ڕوبه‌ری 25 دۆنم زه‌وی.
پرۆژه خۆماڵییه‌كان
له كۆی ئه‌و 201 پڕۆژه‌یه‌ی كه له ماوه‌ی سێ ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌م مۆڵه‌تیان پێدراوه، 197 پڕۆژه‌یان له‌لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆییه‌وه جێبه‌جێ كراون، ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بوه و سێ پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی ئه‌نجام دروان.
كۆی سه‌رمایه‌ی پرۆژه‌كان
كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی جێبه‌جێ كراون بریتی بوه له 6 ملیار و 618 ملیۆن و 559 هه‌زار دۆلار. هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌ی سێ پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه بریتی بوه له 37 ملیۆن و 384هه‌زار دۆلار، ئه‌و تاكه پڕۆژه‌یه‌ش كه له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی بیانییه‌وه ئه‌نجام دراوه سه‌رمایه‌كه‌ی 4 ملیار و 906 ملیۆن و 110 هه‌زار دۆلار بوه.