ده‌ست به‌هه‌نگاوی كرداری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به به‌رهه‌می خۆماڵی بدرێت و له هاورده كه‌م بكرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، هاوكاری و ئاسانكاری بۆ كارگه‌كان ده‌كات.
نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی پێوه‌ندیدار ئه‌نجام داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن په‌ره به به‌رهه‌می خۆماڵی بده‌ن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوو هه‌نگاوی كرداری نراون، یه‌كه‌میان بریتییه له په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می كشتوكاڵ و ئامانجیانه كارێك بكرێت ئه‌وه‌ی جووتیاران به‌رهه‌می دێنن، له بازاڕه‌كان ساغ بكرێنه‌وه، دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئاسانكاری بۆ كارگه پیشه‌سازییه‌كان بكرێت و له پێدانی باج و كرێی كاره‌با هاوكاری بكرێن.
به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگای و پیشه‌سازی خستیه روو، هێشتا 85%ی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ له ده‌ره‌وه دابین ده‌كرێن.
نه‌وزاد شێخ كامیل وتی، هه‌موو هه‌وڵێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌می ناوخۆ زیاد بكرێت، چونكه كه به‌رهه‌می ناوخۆ زیاد بوو، له ناوخۆ به‌كار ده‌هێنرێت و پاره له ناوخۆ ده‌سووڕێته‌وه و دواجار ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی ئابووری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار.