وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی حكومه‌تى هه‌رێم لهڕونكردنهوهیهكدا بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان‌و به‌تایبه‌ت سلێمانى ئاشكرایده‌كات، “هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دڵنیادەکاتەوە پێویست ناکات نیگەرانبن کە لەشاری سلێمانی بڕی پێویست ڕۆن‌و (زەیت) ڕۆنی شل لەکۆگاکان هەیە”.
له‌و ڕونكردنهوهیهدا هاتوه، ڕۆن لەکۆگاکاندا هەیە، دوای بەدواداچونی لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی بۆ کۆگاکانی هەڵگرتنی ڕۆن‌و (زەیت) ڕۆنی شل لەشاری سلێمانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دڵنیادەکاتەوە پێویستناکات نیگەرانبن کە لەشاری سلێمانی بڕی پێویست ڕۆن‌و (زەیت) ڕۆنی شل لەکۆگاکان هەیە”.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، “ڕۆژانە لیژنەکان سەردانی بەردەوامیان هەیە بۆ سەرجەم کۆگاکانو بەدواداچوون کردن بۆ چاودێریکردنی ڕێژەی خۆراک لەکۆگاکاندا”.
ئه‌م په‌یامه له‌كاتێكدایه له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه له‌هه‌رێمى كوردستان‌و به‌تایبه‌ت پارێزگاى سلێمانى هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ڕوویان لهماركێتو مۆڵه‌كان كردوه‌و به‌بڕى ئێجگار زۆر ڕۆن‌و زه‌یت دهكڕنو ترسیان له‌نه‌مانى هه‌یه له‌بازاڕدا.