ئا: رێژەن سەردار
حاجی ئاسکە ژنێکی بەتەمەنی گەرمیانەو بەتەنیا کاری کشتوکاڵ‌و ئاژەڵداری دەکات، ئه‌و ده‌ڵێت ”باوکم کوڕی نه‌بوو له‌هه‌شت منداڵ به‌س من مامە‌وه، بەتەنها خۆم کاری جوتیاری‌و ئاژه‌ڵداریی دەکه‌م”.
حاجی ئاسکه، ژنه جوتیارێكی نمونه‌یی تەمەن ٦٧ ساڵە لەگه‌رمیان، لەگوندی جەوەل بەرامبەر تازەدێی ناحیەی قۆرەتوو کە سەر بەقەزای خانەقینە، ئەو به‌ڕۆژنامه‌ی “بازرگانی‌و پیشه‌سازی” راگه‌یاند “من لەمنداڵییه‌وه خه‌ریکی کاری کشتوکاڵی ئاژه‌ڵداریم‌و ئه‌م کاره‌م له‌باوکمه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، وا ٢٥ ساڵە باوک‌و دایکم کۆچی دواییان کردوه‌و من به‌ته‌نها سه‌رقاڵی ئه‌م کاره‌م، کرێکار ده‌گرم کاره‌کانم بۆ بکه‌ن خۆم توانام نه‌ماوه، به‌ڵام غیره‌تم ڕێگه‌م نادات وازبهێنم”.
حاجی ئاسکە وتی “من ساڵانه ٣٠٠ دۆنم زه‌وی بەگەنم ده‌چێنم، له‌ئێستادا 9 تۆن گه‌نم داناوه بیوه‌شێنم، 5 تۆنیشم ماوه‌ته‌وه بۆ وه‌رد، ساڵی پار 9 تۆن‌و نیوم چاند، پێرار ٨ تۆن‌و نیوم چاندوە، 3 ملیۆن دینارم دا به‌سه‌ماد، بەداخەوە له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردودا ٦٠ ملیۆن دینار زیانم کردوه له‌کاری جوتیاریی‌و ئاژەڵداریی، بەڵام کۆڵنادەم”.
وتیشی “خاوه‌نی 250 سه‌ر ئاژه‌ڵ بووم، به‌ڵام به‌هۆی وشکه‌ساڵیه‌وه ناچارم ته‌نها 100 سه‌ر ئاژه‌ڵ بهێڵمه‌وه، ره‌وشی گه‌رمیان زۆر خراپه، به‌هۆی وشکه‌ساڵییه‌وه ئاژه‌ڵه‌کان هیچ نیه بیخۆن، من گریانم دێت بۆیان”.
حاجی ئاسکە سکاڵای ئەوە دەکات کە له‌ئێستادا حکومه‌تی هه‌رێم هیچ جۆره هاوکارییه‌کی جوتیاران ناکات، نه‌سه‌مادو قڕکه‌ر، نەئالیکی ئاژه‌ڵ نادات بەجوتیاران، ئەو وتی “ئێمه ئاومان زۆره، پێویستیمان به‌بیر نیه، خۆم 5 دۆنم زه‌ویم له‌سه‌ر روباری سیروان هه‌یه، به‌ڵام دوو ساڵه یه‌ک مشت گه‌نمان نه‌بووه بیده‌ین به‌حکومه‌ت، زۆر بەداخەوە حکومەتێکمان نییە بەهیچ شێوەیەک پشتگیریمان بکات، تەنانەت خۆمان بنەتۆو ده‌کڕین”.
وتیشی “بارانی ئەم چەند رٶژەی ئەمساڵ تەواو دڵخۆشی کردوین، بارانی باش باری‌و په‌ڵه‌ی داوه ئه‌مه زۆر دڵخۆشم ده‌کات، چونکه ته‌نها وشکه‌ساڵی ڕێگری کاره‌کانمانه، هەرچەندە حکومه‌تیش هاوکاریمان ناکات‌و قه‌رزی کشتوکاڵیمان ناداتێ، گاز زۆر گرانه لیتری به‌هه‌زار دیناره، کرێکاریش 40 هه‌زار وه‌رده‌گرێت بۆ ئاودانی زه‌ویه‌کان، من زیاتر گه‌نم ده‌که‌م ساڵی 2019، چونکه باران باش بوو 82 تۆن گه‌نمم دا به‌حکومه‌ت، 15 تۆنیشم لێره فرۆشت، 10 تۆنیشم هه‌ڵگرت بۆ تۆ‌و”.