جێگری وەزیری ھەرێمی سالۆنێکی سەردانی شاندی بازرگانی سلێمانی کرد، لە شاری سالۆنێک لە وڵاتی یۆنان، لە کۆبونەوەیەکدا باس لە پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکان کرا لە نێوان سلێمانی و شاری سالۆنێک.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند ”زۆر سپاسی به‌رێزتان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م میواندارییه و سڵاوی پارێزگاری سلێمانیتان پێده‌گه‌یه‌نین، هیوادارین په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كانمان به‌رده‌م له گه‌شه‌كردن و زیادبوندا بێت من لێره‌وه به‌رێزتان بانگێشت ده‌كه‌م بۆ شاری سلێمانی تاكو ئاشنایه‌تی له نێوان بازرگانانی هه‌ردوولا زیاتر بێت”.
ڕاشیگه‌یاند ”ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ كۆنوسوڵی وڵاتی یۆنان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، لێره‌وه ده‌موێت زۆر سپاسی به‌رێزیان بكه‌م بۆ ڕێكخستنی ئه‌م شانده، به‌ڕاستی كه‌سێكی به توانایه، ئه‌م سه‌ردانه به ده‌رفه‌تێك ده‌زانین بۆ به‌هیزكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان و ده‌مانه‌وێت له یاسای وه‌به‌رهێنان له وڵاتی یۆنان شاره‌زا بین و به‌رێزیشتان له یاسایی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان شاره‌زابن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمه وه‌كو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاماده‌ین هه‌موو كار ئاسانییه‌ك بۆ بازرگانانی وڵاتی یۆنان بكه‌ین كه ساڵانه بێنه سلێمانی و به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان له پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نمایش بكه‌ن، كه له هه‌موو شاره‌كانی عێراقه‌وه بازرگانان به‌شداری له پێشه‌نگاكه ده‌كه‌ن و سه‌ردانی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی باش بۆ ئاشناكردنی بازرگانانی سلێمانی به كاڵاكانی وڵاتی یۆنان”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێمه داواكارین هێلێكی فرۆكه‌وانی له نێوان شاری سلێمانی و شاری سالۆنیك بكرێته‌وه تاكو هه‌فتانه هاوڵاتیان و بازرگانان بتوانن بێنه ئێره و په‌یوه‌ندییه‌كان فروانتر بكه‌ین.
لای خۆشیه‌وه كاڵافه‌تیس ستاڤرۆس، جێگری وه‌زیری هه‌رێمی سالۆنیك ڕایگه‌یاند ”به‌خێرهاتنی به‌رێزتان ده‌كه‌م بۆ شاره‌كه‌مان، ئێمه زۆر گرنگی ده‌ده‌ین به‌وه‌ی بازرگانانی ده‌ره‌كی له شاره‌كه‌مان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، پشتگیری له كۆمپانیاكانی خۆشمان ده‌كه‌ین بچنه ده‌ره‌وه و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئێمه گرنگی ده‌ده‌ین به بواره‌كانی بیناسازی و وزه و كشتوكاڵ، ده‌مانه‌وێت ئه‌م كه‌رتانه به‌ره‌و پێش به‌رین”.