محەمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 2024/11/27، بە ئامادەبوونی شاندێکی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کرد لە پێشانگا و کۆڕبەندی سانت بێتڕسبۆرگ لە وڵاتی روسیا،کە 460 کۆمپانیا لە سێکتەری جیاواز، بەرهەمەکانیان نمایشکردووە.
لە میانی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، کۆبووەنەوەی لەگەڵ هەریەکە لە راوێژکاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی کۆماری تەتەرستان، فلادیمێر پلاتۆنۆڤ سەرۆکی ژووری بازرگانی شاری مۆسکۆ و هەروەها سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی شاری سانت بتڕسبۆرگ.
محەمەد رەسوڵ لە دیدارەکەیدا بەبەرپرسانی بەشداربوی ڕاگەیاند، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، دەزگایەکی سەربەخۆ و نیمچەفەرمییە، بەشداری لە بڕیاردانی ئابووری دەکات و لەلایەن بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستانەوە متمانەی پێدراوە، نوێنەرایەتی کەرتی تایبەت دەکات و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی دەکات.
راشیگەیاند، ژووری بازرگانی سلێمانی یەكەم ژوورە لەسەر ئاستی عێراق خاوەنی بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانییەو ساڵانە چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی تێدا دەكرێتەوە بانگێشتی کۆمپانیاکانی ووڵاتی روسیا دەکەین بشدار بکەن و کاڵاکانیان بناسێنن لەو پێشانگایانەدا.
ئاماژەی بەوەشدا ژووری بازرگانی سلێمانی، خاوەنی گەورەترین پڕۆژەی گەنجینەی هاوچەرخە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، كە لە 605 گەجینە پێكدێت لەسەر ڕووبەر ٣٨٣ دۆنم بنیاتنراوەو تێچوی پرۆژە ١0٤ ملیۆن دۆلار.
محەمەد رەسوڵ، ئەوەشی ڕونکردەو، زۆرترین پڕۆژە پیشەسازییە قورسەكانی چیمەنتۆ و خشت و ئاسن و دەرمان قتووی خواردنەوە گازییەكان کەوتونەتە شاری سلێمانییەوەو بە پێشەنگ دادەنرێت لەم بوارەدا ئاماژەی بەوەشدا ڕووی وەبەرهێنانیشەوە، سلێمانی پێشەنگە و لە ساڵی ۲٠٠٤ تا ۲٠۲٤ ژمارەی ئەو مۆڵەتانەی دراون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بریتییە لە ٣٧0 مۆڵەت بەبەهای 2١ ملیار دۆلار.
تەنها لە ساڵی ۲٠۲۳ دا 5٣ پڕۆژە لە سێكتەرە جیاوازەكانی خانوبەرەو پیشەسازی گەشت و گوزارو بازرگانی چەند سێکتەرێکی تردا بەبەهای 2ملیارو ٦٠۳ ملیۆن دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە.
جێگری سەرۆکی ژوور لە دیدارەکەیدا ئەوەشی رونکردەوە لە ڕووی کشتوکاڵیشەوە شاری سلێمانی بە خاکی بە پیت و دەوڵەمەند لە چەندێتیی و چۆنێتی بەروبووم ناسراوە، لە پارێزگای سلێمان ۲۱ هەزار خانوی پلاستیكی ۹٥٠ پڕۆژەی پەلەوەری گۆشت 62 پڕۆژەی ماسی ۱۳ پرۆژەی بەرهەمهێنانی هێلكە ۳٥ پڕۆژەی گاوداری بۆ گۆشت و بەرهەمهێنانی شیرەمەنی هەیە و پێداویستی هەرێم و پارێزگاكانی عێراق دابین دەكەین.
محەمەد رەسوڵ ، جێگری سەرۆکی ژوور جەختی لەوە کردەوە، هێشتاش پارێزگای سلێمانی هەلی فراوان و زۆری هەیە بۆ پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی نوێ، لە ڕووی سەرمایەی ژێرزەوییەوە هێشتا چەندین کانزا لە ژێر خاکی ئەم شارەدا هەن کە بە شێوەیەکی باش بەکار نەهاتوون وهەلێکی باشە بۆ وەبەرهێنان لەم بوارەدا.
شایانی باسە پێشانگا و کۆڕبەندی سانت بتڕسبۆرگ بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، 140 چالاکی سازدەکرێت زیاتر لە 35,000 هەزار سەردانیکارانی دەبێت و 1,800 دیدار و رێکەوتن و یاداشتنامە واژوور بکرێت.