كێڵگه‌كانی جووتیارێكی نموونه‌یی له سنووری پارێزگای سلێمانی، بوونه یه‌كێك له كێڵگه نموونه‌ییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جووتیاره‌كه‌ش وه‌ك جووتیاری نموونه‌یی و ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌ناوبانگترین زانكۆی كشتوكاڵیی هۆڵه‌ندا له‌سه‌ر ئاستی دنیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌ستنیشان كرا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانگهێشتی وڵاتی هۆڵه‌ندا كراوه.
له ناوچه‌ی سه‌نگاوی سه‌ربه شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له سنووری پارێزگای سلێمانی، شێخ جه‌مال كربچنه جووتیاری نموونه‌یی، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه كاری كشتوكاڵ ده‌كات و خاوه‌نی چه‌ندان داهێنان و تۆوی تایبه‌ته له‌سه‌ر ئاستی دنیا، به‌رهه‌مه‌كانی له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێن و ناوازه و داهێنراوی خۆیه‌تی، ئێسته ئه‌و جووتیاره بووه‌ته جێی سه‌رنجی هۆڵه‌ندا، شێخ جه‌مال به‌هۆی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له رابردوو به‌رهه‌می هێناون، هۆڵه‌ندییه‌كان به فه‌رمی ددانیان پێدا ناوه و له هۆڵه‌نداوه هاتوونه‌ته لای و چه‌ند شه‌وێكیش له لای ماونه‌ته‌وه، به‌دواداچوونیان كردووه بۆ كاره‌كانی و راپۆرتیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی نووسیوه.
شێخ جه‌مال راگه‌یاند، كێڵگه‌كه‌م، وه‌ك كێڵگه‌یه‌كی نمونه‌یی له‌لایه‌ن زانكۆی ڤاخنینگی هۆڵه‌ندا هه‌ڵبژێراوه، خۆیشی وه‌ك جووتیاری نموونه‌یی و ئه‌ستێره‌ی دنیا و له‌سه‌ر ئاستی دنیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیاری كراوه.
ئه‌و ده‌ڵێت ”ئه‌و زانكۆیه له دنیادا 12ی جووتیاری هه‌ڵبژێراوی هه‌یه، به منیان راگه‌یاندووه به‌فه‌رمی كراومه‌ته 13یه‌مین جووتیار، دوای ئه‌وه‌ی به وردی و له نزیكه‌وه شاندێكی ئه‌و زانكۆیه كه له چه‌ندان ئه‌ندازیاری گه‌وره پێكهاتبوون هاتنه لام، دوای چه‌ند رۆژێك له به‌داوادچوون و سه‌ردانیكردنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و كشتوكاڵی پارێزگای سلێمانی و به‌شی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی سلێمانی، دواتر و پارێزگای سلێمانی و گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامی كۆتایی، سه‌رسوڕمانیی خۆیان به‌رانبه‌ر به به‌رهه‌مه‌كانم پێشان دا و پێیان راگه‌یاندم، له‌ناو 12 جووتیاره‌كه‌ی تر ئه‌و كارانه‌ی من كردوومه، زۆر جیاوازتر و پێشكه‌وتووتر بوون.
شێخ جه‌مال به لیژنه‌كه‌ی وتووه كه كاری گه‌وره ده‌كات و كاری گه‌وره‌تریشی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌ندازیارانی زانكۆی ڤاخنینگی هۆڵه‌ندی كاتێك بینیویانه شێخ جه‌مال، دوو ته‌ماته‌ی له یه‌كتردا به‌كار هێناوه كه بۆ دۆشاو به‌كار ده‌هێنرێن، به‌ڵام یه‌كێك له ته‌ماته‌كان ره‌نگی كاڵتر بووه و ئه‌و هه‌ستاوه به گواستنه‌وه‌ی سووریی یه‌كێك له ته‌ماته‌كان بۆ ته‌ماته ره‌نگ كاڵه‌كه، ته‌نیا له چوار كیلۆدا یه‌ك كیلۆ دۆشاوی ته‌ماته ده‌دات، شانده‌كه به‌ته‌واوی دڵنیا بوونه‌ته‌وه كه ئه‌و جووتیاره زۆر ناوازه‌یه و ئه‌و جووتیاره‌یه كه ئه‌وان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، چونكه هۆڵه‌ندا وڵاتی كشتوكاڵ و به‌تایبه‌تی تۆوه و بازرگانیی گه‌وره‌ی تۆ‌و ده‌كات، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌و جووتیاره نموونهییهیان بانگهێشتی هۆڵه‌ندا بۆ زانكۆی ڤاخنینگی وڵاته‌كه كردووه كه یه‌كه‌م زانكۆیه له‌سه‌ر ئاستی دنیا بۆ توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی.
شێخ جه‌مال ئاماژه‌ی دا، ”زانكۆكه به‌رهه‌مه‌كانی منیان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی تری 12ی جووتیاره نموونه‌كه به‌راورد كردووه كه له تۆڕه‌كه‌دا به‌شدارن له‌سه‌ر ئاستی دنیا، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به‌رهه‌مه‌كانی من به‌ته‌واوی جیاوازترن، هه‌رچه‌نده ئه‌و جووتیارانه خاوه‌نی ده‌یان هه‌زار دۆنم زه‌وی بوون و هاوكاری كراون له‌لایه‌ن وڵاته‌كانیانه‌وه.”
شێخ جه‌مال زۆر نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشكه‌وتن و به‌رهه‌مانه‌ی ئه‌و به‌رهه‌می هێناون له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هیچ گرنگییه‌كی پێ نه‌دراوه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وڵات و بگره هیچ هاوكارییه‌كیش نه‌كراوه و له گیرفانی خۆی خه‌رجییه‌كانی كردووه، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه ئه‌و شانازیی به جووتیاربوونی خۆیه‌وه ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئێسته‌یش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه به‌فه‌رمی رێكاره‌كانی چوون بۆ هۆڵه‌ندای پێ بگات، به‌ڵام نیگه‌رانه و ده‌ڵێ ره‌نگه ئه‌و بانگهێشته ره‌ت بكاته‌وه.