وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رای گه‌یاند، ئێسته جووتیارانی كوردستان ده‌توانن 50 ئامێری جۆراوجۆری كشتوكاڵی به قستی پێنج ساڵ وه‌ربگرن، هه‌ر جووتیارێك خوازیار بوو، ده‌توانێت پێوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی ناوچه‌كه‌ی خۆیه‌وه بكات، به‌پێی ئه‌و رێكارانه‌ی بۆی دانراوه ئامێری پێویستی خۆی وه‌ربگرێت.
هیوا عه‌لی به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی بڕیاری 79ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئامێر و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی كشتوكاڵی دابه‌ش ده‌كرێت و لێخۆشبوونی گومرگی و كارئاسانیی بۆ ده‌كرێت.
ئەو دەڵێت، ئامێره‌كان هه‌ر له تراكتۆر و ده‌ڕاسه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، تا بچووكترین ئامێر و پێداویستی كه ژماره‌یان 50 جۆره و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه دابین كراون، پێشه‌كی 20% و دواتر به قیستی پێنج ساڵ پاره‌كه‌ی ده‌درێت به‌بێ پێدانی هیچ پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن جووتیاران، تا ئه‌و كاته‌ی ئامێره‌كان وه‌رده‌گرن.
ئه‌و رای گه‌یاند، ئێسته پڕۆژه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و جووتیاران كه ناویان تۆمار كردووه و خوازیارن، ده‌توانن پێوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی ناوچه‌كانی خۆیانه‌وه بكه‌ن، فۆرم و زانیاری وه‌ربگرن و دواتر به میكانیزم و رێكاری خۆی ئامێره‌كه وه‌رده‌گرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كۆمپانیاكه ناوی هاروونه و له ئه‌وروپا ئامێره‌كانی هاورده ده‌كات و لقی له هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه، له سلێمانی و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش رێنوێنی و سیمیناری تایبه‌تی به‌ڕێوه ده‌بات بۆ به‌رچاوڕوونی و رێنوێنییه‌كانی وه‌رگرتنی ئامێره‌كان بۆ جووتیاران.