ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاو دابه‌زی، ئەوەش سه‌ره‌ڕای داتای ئابوری بەهێز لە چین و خەمڵاندن بۆ دابەزینی پشکەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 0.29 سه‌نت واتا به‌ڕێژه‌ی 34%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و به‌رمیلێك گه‌یشته 84.48 دۆلار، نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكاش 0.29 سه‌نت واتا 0.36%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و به‌رمیلێك به 80.57 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
رافایل بۆستیک، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی ئەمریکا لقی ئاتلانتا ده‌ڵێت، “پێده‌چێت بانکی ناوەندیی ئەمریکا یەک جاری دیکە سودی بانکی بەرزبكاتهوه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەڵاوسان لەو وڵاتە کە هێشتا بەرزترە لە ئامانجی بانکی ناوەندی”.
دابه‌زینی نرخەکان سنوردار بو لە ژێر ڕۆشنایی نیگەرانییەکان لەوەی کە ئەگەری بەرزبونەوەی ڕێژەی سود لە ئەمریکا ڕەنگە ببێتە هۆی خاوبونەوەی گەشەی گەورەترین بەکارهێنەری نەوت.
ئه‌و دابه‌زینه‌ی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه سەرچاوەکان لە زاری دامەزراوەی نەوتی ئەمریکییەوە بڵاویانکردەوە، لە هەفتەی کۆتاییدا پشکەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا نزیکەی 2.68 ملیۆن بەرمیل دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
هاوکات داتا‌کان دەریانخستوە کە ئابوری چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە، لە چارەکی یەکەمدا زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا گەشەی کردوە و گەیشتوەتە 4.5%.