له بازاڕی ئاڵۆگۆڕی دراو، جارێكی تر نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه، په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه “حكومه‌ت شكستی خواردووه له‌كۆنترۆڵ كردنی بازاڕی دراو‌و بانكی ناوه‌ندی ئه‌ركی خۆی به‌جێنه‌هێناوه له‌سه‌قامگیری نرخی دینار‌و ڕاگرتنی به‌هاكه‌ی.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جارێكی تر نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه و 100 دۆلاری ئه‌مریكی به 160 هه‌زار و 750 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و به‌راورد به رۆژانی رابردوو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه “حكومه‌ت شكستی خواردووه له‌كۆنترۆڵكردنی بازاڕی دراو و بانكی ناوه‌ندی ئه‌ركی خۆی به‌جێنه‌هێناوه له‌سه‌قامگیری نرخی دینار‌و ڕاگرتنی به‌هاكه‌ی، سپیكردنه‌وه‌ی پاره به‌شێوازی جۆراوجۆر به‌رده‌وامه، كۆمه‌ڵێ ده‌سه‌ڵاتداری گه‌نده‌ڵ ده‌ستیان به‌سه‌ر جومگه هه‌ستیاره‌كانی حوكمڕانیدا گرتووه‌و باجی ئه‌م دۆخه‌ش خه‌ڵك ده‌یدات”.
سۆران عومه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “ئێسته قه‌یرانی سوته‌مه‌نی به‌نزین و گاز‌و غاز سه‌ریهه‌ڵداوه سه‌ره‌ڕای گرانی نرخی كاڵا، به‌رزیی نرخی دۆلار قازانجی بۆ كۆمه‌ڵێ بانك و كۆمپانیایه كه خه‌ریكه عێراق توشی مه‌ترسی داڕمانی ئابوریه‌كه‌ی ده‌كه‌ن”.
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه “ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌زویی چاره‌سه‌ر نه‌كرێ ئه‌وا حكومه‌ت پاره‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ست نامێنێ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی”.
سۆران عومه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه “محه‌مه‌د شیاع سودانی خۆی كه‌سێكی باشه، پێشینه‌ی گه‌نده‌ڵكاریی له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه به‌ڵام ئێسته سه‌رۆكی حوكمڕانییه‌كی گه‌نده‌ڵه كه گه‌نده‌ڵكاری گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له‌ناو حكومه‌ت دا داكوتاوه، به‌مجۆره بڕوات له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك دا ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره ده‌ست پێده‌كاته‌وه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاندووه كه “پێویسته ئه‌م چینه گه‌نده‌ڵه‌ی كه هه‌ر خه‌ریكی پشك و پاره‌و دزین، به‌ئاگا بێنه‌وه دوای 20 ساڵ له حوكمڕانی وڵات ڕۆژ بۆ ڕۆژ وێرانتر ده‌بێ خه‌ڵك برسیتر ده‌بێ گه‌نج و لاو سه‌رگه‌ردانتر ده‌بن، كۆمه‌ڵگه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه تاسه‌ر ناتوانن له‌گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بن و به‌چه‌ك و هێز ناڕازیه‌كان سه‌ركوت بكه‌ن”.