دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی بازرگانیی ئێران، له نوێترین راپۆرتیدا پێشبینی كردووه تێكڕای نرخی دۆلار له‌مساڵدا بگاته 30 هه‌زار تمه‌ن.
نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن له ساڵی رابردوودا هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێكی زۆری هه‌بوو و له نێوان 21 هه‌زار تمه‌ن تا 30 هه‌زار تمه‌ن فرۆشرا، به‌ڵام تێكڕای نرخی دۆلار 26 هه‌زار و 650 تمه‌ن بوو. تێكڕای نرخی دۆلار له دوو ساڵ پێشتریش 13 هه‌زار تمه‌ن و 23 هه‌زار تمه‌ن بووه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، كورتهێنانی بودجه، به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی نه‌خدینه‌یی، دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنان و شپرزه‌یی دۆخی ئابووری ئێران، هۆكاره له‌وه‌ی ئومێدێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی تمه‌ن نه‌بێت و پێشبینی دابه‌زینی ده‌كرێت.
ئاسۆی نرخی تمه‌ن له كورتخایه‌ندا به‌ستراوه‌ته‌وه به ره‌وتی دانوستانی ناوكی و له درێژخایه‌ندا له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی ناوكیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێت نرخی تمه‌ن به‌رز ببێته‌وه.
جێی باسه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 40% بوو، پێشبینی كراوه ئه‌مساڵ رێژه‌كه نزیكه‌ی 36% بێت.