عەبدولقادر ئۆغلۆ وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی ئابووری تورکیا رایگەیاند: عیراق و تورکیا رێکەوتوون کە میکانیزمێکی نوێ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان دابڕێژن کە زیاتر وەکو ئەنجومەنی وەزاری دەبێت لە نێوان هەردوو وڵاتدا، ئەمەش بۆ خێراکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان لە نێوانیاندا.
پڕۆژەی گەشەپێدان، پڕۆژەیەکی ئابوورییە کە لەرێگەی وشکانیی و هێڵی ئاسنینەوە عیراق بە تورکیا دەبەستێتەوە.
ئامانج لە پرۆژەکە بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و بەکارهێنانی عیراقە وەکو رێڕەوێکی ئابووری کە وڵاتانی کەنداو بە ئەوروپا دەبەستێتەوە.
وەرگیراوە لە کوردستانی نوێ