ئەندامێکی لیژنەی نەوت و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تورکیا سێ مەرجی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان هەیە کە یەکێکیان لێخۆشبوونە لەو سزا داراییەی دادگای پاریس بەسەریدا سەپاندووە.
سه‌باح سوبحى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان له پەرلەمانی عێراق به كه‌ناڵى ڕووداوى ڕاگه‌یاند، توركیا سێ مه‌رجى سه‌ره‌كى داناوه بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان.
ڕوونیشیکردەوە، لێخۆشبوو‌ن له‌و قه‌ره‌بووه‌ى كه دادگاى پاریس بەسەر تورکیای سەپاندووە یەکێکە لە مەرجەکان.
ڕاشیگەیاند، دووه‌م مه‌رج بریتیه له‌وه‌ى شایسته‌ى دارایی كۆمپانیا توركیه‌كان پارێزراو بێت و ده‌شبێت توركیا وه‌ك لایه‌نى سێیه‌م له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شدارى هه‌بێت و رۆڵى پێبدرێت.
ئەمڕۆ شاندی تورکیا لە بەغدا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی نەوت لە ڕیی بەندەری جەیهانەوە.