وەزارەتى دەرەوەى تورکیا هۆكارى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانیه‌كانى له‌گه‌ڵ سلێمانى ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “بڕیاره‌كه‌مان بۆ زیادبونى چالاكیه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئێواره‌ى ڕۆژى 3ى ئه‌م مانگه، تورکیا ئاسمانی هاتوچۆی فڕۆکەوانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی داخست‌و بەپێی خشتەی فڕۆکەخانەش، گەشتەکانی ئه‌و شه‌وه سه‌رجه‌میان ھەڵوەشێندرانهوه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشكرایكرد، هۆكارى ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ زیادبونی چالاکییەکانی پەکەکە لەسلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و بڕیارى ڕاگرتنى سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیش بۆ سێ مانگه‌و تاوه‌كو 3ى 7ى 2023 بەردەوامدەبێت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا لهڕاگهیهنراوهكهیدا نوسیویهتى، “ئاسمانى تورکیا، بەڕوى هەر فڕۆکەیەک کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتى سلێمانى بەکاردەهێنێت لەسێى نیسانەوە، داخراوە، بەهۆى زیادبونى چالاکییەکانى پەکەکەو هەژمونى ڕێکخراوەکەیە بەسەر فڕۆکەخانەکەو مەترسیى ئاسایشى فڕین لەفڕۆکەخانەکە دراوە”.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، “ئەم بڕیارە سەرەتاییەو لانیکەم تاسێى تەمموزى 2023 بەردەوامدەبێت، بەڵام لەدواى ئەو بەروارەش لەچوارچێوەى گۆڕانکارییکەکان، بڕیارى دیکە دەردەکەین”.