هەناردەیەی تورکیا لە ماوەی مانگەکانی کانوونی دووەم بۆ حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ وڵاتان، بە بەراورد بە هەمان قۆناخی ساڵی رابردوو له %25.4 زیادی کردووە و گەیشتووەتە 11.4 ملیار دۆلار.
ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاو كردووهتهوه، زانیاریان لە وەزارەتی بازرگانی و ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیاوە دەستی کەوتووە، كه هەناردەی تورکیا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا بە بەراورد بە هەمان قۆناخی ساڵی رابردوو له %20 زیادی کردووە و گەیشتووەتە 126 ملیار دۆلار و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە لە هەناردە بۆ وڵاتانی دراوسێی.
ئاژانسهكه دهڵێت،” تورکیا لە ماوەی مانگەکانی کانوونی دووەم-حوزەیرانی ئەمساڵدا بهەناردەی بۆ یولگاریا، جۆرجیا، عێراق، ئێران، سووریا و یۆنان، بەبڕی 11 ملیار و 448 ملیۆن و927 هەزار دۆلار ئەنجام داوە، ئەو بڕەش لە هەمان قۆناخی ساڵی رابردوو سەدا نۆ ملیار و 131 ملیۆن و 940 هەزار دۆلار بووە، بەوەیش رێژەی هەناردەکردن بۆ ئەو وڵاتانە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا بە بەراورد بە هەمان قۆناخی ساڵی رابردوو له %25.4 زیادی کردووە.
لەو ماوەیەدا زۆرترین هەناردە بە بەهای چوار ملیار دۆلار و837 ملیۆن و 698 هەزار دۆلار بۆ عێراق ئەنجام دراوە.