لە سەرەتای ئەم مانگە نرخی دۆلار تا 60 هەزار تمەن هەڵکشا بەڵام دوای دوو هەفتە بۆ 42 هەزار تمەن گەڕایەوە، تەنیا چەند رۆژێک توانی لەو ئاستەدا بمێنێتەوە و دووبارە تمەن رووی لە دابەزین کردەوە و رۆژ بە رۆژ لە بەهای دابەزیوە و ئەمڕۆ گەیشتە نزیکەی 55 هەزار تمەن.
دۆلار له ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كان واته زیاتر لە شەش مانگ له‌مه‌وبه‌ر، به 30 هه‌زار تمه‌ن و له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووش به 25 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا و دۆخی نالەباری ئابووری ئێران وایکردووە بەردەوام لە دابەزیدابێت.
نرخی هه‌ر دۆلارێك به‌ر له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2018 خوارووی چوار هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران ئه‌وه‌نده قورس بوون كه له پڕ به‌های تمه‌نیان به‌رانبه‌ر دۆلار زۆر دابه‌زاند و ئێرانیان تووشی دۆخێكی ناله‌باری ئابووری كرد.
سه‌ره‌تای به‌هاری رابردوو دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی بازرگانیی ئێران پێشبینی كرد، تێكڕای نرخی دۆلار له ماوه‌ی ساڵێكدا بگاته 30 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام تێكڕای نرخه‌كه زۆر زیاتر بوو. ساڵێك پێشتر تێكڕای نرخی دۆلار 26 هه‌زار و 650 تمه‌ن بوون بەڵام پێدەچێت تێکڕای نرخەکە لە ماوەی ساڵەکدا بۆ نزیکەی 40 هەزار هەڵکشابێت.
درێژه‌كێشانی خۆپێشاندان و مانگرتنه‌كان، كورتهێنانی بودجه، به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنان و شپرزه‌یی دۆخی ئابووری ئێران، هۆكاره له‌وه‌ی ئومێدێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی تمه‌ن نه‌بێت و پێشبینی دابه‌زینی ده‌كرێت.
جێی باسه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 40% بوو، و لە چەند رۆژی رابردوودا بانکی ناوەندی رێژەی هەڵاوسانی بە 47% دەستنیشان کرد کە رێژەیەکی بەرزە و هێمایە بۆ سەختتربوونی ژیانی خەڵک. بەگشتی دابه‌زینی نرخی تمه‌ن له‌لایه‌ك و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌لایه‌كی تر، كاریگه‌ریی زۆر خراپی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌بووه.