“تاكی عێراقی له‌ 154 ساڵدا ده‌توانێ یه‌ك ملیۆن دۆلار كۆ بكاته‌وه‌

توێژه‌ران له‌ سه‌كۆی “بیكۆدی”، توێژینه‌وه‌یه‌كیان كردووه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تاكه‌كانی وڵاتان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵدا ده‌توانن یه‌ك ملۆن دۆلار كۆ بكه‌نه‌وه‌، له‌ناو وڵاتانیشدا به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌، عێراق له‌ناو ولاتانی دنیا ریزبه‌ندیی 45ی وه‌رگرتووه‌، تاكی عێراقی ده‌توانێ له‌ ماوه‌ی 154 ساڵدا، ئه‌وجا یه‌ك ملۆن دۆلار كۆ بكاته‌وه‌.

 پێگه‌ی “شه‌فه‌ق نیوز” ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، سه‌كۆی “بیكۆدی” كه‌ تایبه‌ت به‌ بواری ئابوورییه‌، تایبه‌ته‌ به‌ بازاڕكردنی زیره‌ك له‌ هه‌موو دنیا، توێژه‌رانی سه‌كۆكه‌ له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌، توێژینه‌وه‌یه‌كیان بۆ تاكی وڵاتان كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵدا ده‌توانن یه‌ك ملیۆن دۆلار كۆ بكه‌نه‌وه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌ی سه‌كۆكه‌ و ئه‌و لیسته‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، تاكی عێراقی ئه‌گه‌ر مووچه‌ی مانگانه‌ی مامناوه‌ندی بێت، بۆ كۆدنه‌وه‌ی پاره‌ دده‌توانێ له‌ ماوه‌ی 154 ساڵدا، ئینجا ده‌توانێ یه‌ك ملیۆن دۆلار كۆ بكاته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی سه‌كۆكه‌ له‌ لیستێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كۆكردنه‌وه‌ی بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری بۆ تاكه‌كانی وڵاتان دیاری كردووه‌ كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ چه‌ند ساڵی ده‌وێ تا كۆ بكرێته‌وه‌. بۆ مووچه‌ی مامناوه‌ندیی به‌پێی وڵاته‌كان خه‌مڵاندووه‌. ئه‌وه‌ی لێره‌دایه‌ چه‌ند نموونه‌یه‌كن.

سویسرا 14 ساڵ و سێ مانگی پێویسته‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار.
سه‌نگافووره‌ 16 ساڵ و 11 مانگ.
لۆكسمبۆرگ 17 ساڵ و چوار مانگ.
ئه‌مه‌ریكا 19 ساڵ و 10 مانگ.
ئایسله‌ندا 20 ساڵ و 11 مانگ.

رووسیا له‌ناو 102 وڵاتدا ریزبه‌ندیی 60ی وه‌رگرتووه‌ كه‌ تاكه‌كانی له‌ ماوه‌ی 136 ساڵ و 10 مانگدا، ده‌توانن بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار كۆ بكه‌نه‌وه‌ .

له‌ناو وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانیشدا سه‌كۆكه‌ ناوی چه‌ند وڵاتێكی هێناوه‌ كه‌ ئه‌وانیش تاكه‌كانیان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵدا ده‌توانن بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار كۆ بكه‌نه‌وه‌.
قه‌ته‌ر 21 ساڵ و سێ مانگ.
ئیمارات 38 ساڵ و نۆ مانگ. ععومان 38 ساڵ و شه‌ش مانگ.
كوێت 41 ساڵ و 10 مانگ.
سعوودیه‌ 41 ساڵ و 10 مانگ.