تادێت نرخى ئاڵتون ڕوو له‌دابه‌زینه‌

نرخى ئاڵتون به‌به‌راورد به‌پێشتر به‌رده‌وام ڕوو له‌كه‌مبونه‌وه‌یه‌و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك ئاڵتون زیاتر له‌ 350 دۆلار نرخه‌كه‌ى دابه‌زیوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ ئاڵتون له‌بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 1715 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت‌و ئه‌مه‌ش دابه‌زینێكى گه‌وره‌یه‌ له‌نرخه‌كاندا به‌به‌راورد به‌پێشتر كه‌ نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ ئاڵتون 2070 دۆلارى تێپه‌ڕاند.

پسپۆڕانى بوارى دارایی هۆكارى دابه‌زینى نرخى ئاڵتون بۆ كاریگه‌رى ڕوداوه‌ جیهانیه‌كان ده‌گێڕنه‌وه‌ به‌تایبه‌ت هه‌ڵاوسان له‌نرخى شمه‌ك‌و خزمه‌تگوزاریى.

پسپۆڕێكى ئه‌مریكیش هۆشداریده‌دات به‌هۆى ئه‌و داڕمانه‌ ئابوریه‌ى پێشبینیده‌كرێت له‌مانگى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ ڕووبدات، ئاڵتون‌و بتكۆین‌و دراوه‌ نادیاره‌كان نرخه‌كانیان هه‌ره‌سده‌هێنێت.