تادێت به‌های لیره‌ی توركی زیاتر داده‌ته‌پێت، ئه‌مه‌یش ئابووری وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی وێرانه‌یه‌كی نادیار بردووه و هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌یش به‌ده‌ست گرانییه‌وه ده‌ناڵێنن، هاوكات ئه‌مڕۆ له توركیا یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌هاكه‌ی گه‌یشتووه‌ته 10 لیره‌ی توركی، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م جاره دوای 17 ساڵ كاره‌ساتی وا به‌سه‌ر توركیادا بێت.
ئیسماعیل فازڵ له كۆمپانیای ته‌وه‌ر بۆ ئاڵوگۆڕی دراو و حه‌واڵه ڕاگه‌یاند، “له بۆڕسه‌ی فه‌رمی توركیا، ئێسته 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر هه‌زار و یه‌ك لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر هه‌زار و 142 لیره‌ی توركییه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “ته‌نیا له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا ئاستی داشكانی لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتووه‌ته ڕێژه‌ی 1.50%، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی توركیا به‌رده‌وامه له دابه‌زاندنی سوودی بانكی”.
هۆكاره‌كانی دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌كان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی كۆرۆنا له‌و وڵاته به‌رده‌وامی هه‌یه و سزاكانی سه‌ر ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكایش بۆ سه‌ر توركیا به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، به مه‌به‌ستی ڕێدان به مانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر له ئازه‌ربایجان و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی گشتی په‌رله‌مانی توركیا، كێشه‌ی تری بۆ ئابووری وڵاته‌كه دروست كرد، جگه له‌وه‌یش بانكی ناوه‌ندی توركیا به‌رده‌وامه له دابه‌زاندنی سوودی بانكی.
شایانی باسه ساڵی 2003 ئه‌وكاته‌ی ئاك پارتی كه ئێسته ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر یه‌ك لیره و 50 قرووشی توركی بوو.
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی توركیادا ڕۆژی 13ی تشرینی دووه‌می 2021دا، سه‌عات 10ی به‌یانی، دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد، كاتێك به‌های یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر به هه‌زار و یه‌ك لیره بوو. هه‌روه‌ها له بازاڕی ئازادیشدا تا هه‌زار و 35 لیره بۆ هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشت.