لە ماوەی ۷ ڕۆژی ڕابردوو ، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە زیاتر لە ۱۱۳ هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و دەوروبەریان کردوە .
بە پێی دواین ئاماری تۆمار کراو لە ڕێگەی بازگە و دەروازە سنوریەکان و فڕۆکەخانەوە ، زیاتر لە ۱۱۳ هەزار گەشتیاری وڵاتی عێراق و ئێران و بیانی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە جەژنی قوربان و ڕۆژانی پێشتر و دواتری بۆنەکەدا ، گەشتەکانیان بۆ سلێمانی و سەیرانگا و هاوینە هەوارەکانی ئەو شارە ئەنجامداوە و لەو ڕێژەیە زیاتر لە٨٥٪ گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عیراقن .
هاوکات لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە بۆنەکەدا ئامادەکاری پێویستیان ئەنجامداو بەشێوەیەکی باش پێشوازیان لە گەشتیاران کردوە ، هەروەک بە پێی بەدوادا چونەکان دەرکەوتوە سەرەڕای سەردانیکردنی میوانێکی بەرچاو گرفتی شوێنی حەوانەوە بۆ گەشتیاران دروست نەبووە .
بەڕێوەبەرایەنی ڕاگەیاندن و بەبازارکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی