غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجمەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی یاسای بودجەی ئەمساڵدا بڕی 50 ملیۆن دینار بەشێوەی قەرز دەدرێتە گەنجان، بەجۆرێكیش ئەمساڵ ساڵی پرۆژە و لاكردنەوە دەبێت لە بێكاری”>
غەریب ئەحمەد لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، “لە بودجەی گشتی سێ ساڵی پەسندكراوی عێراق 400 ملیار دینار تەرخانكراوە بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی گەنجان، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق سەرجەم ڕێكارەكانی لەسەر ئەم پڕۆژەیە تەواوكردوە”.
دەشڵێت، “یاسای نوێی قەرزكردن بەشداری لە دروستكردنی پرۆژەی هەلیكار بۆ گەنجانی عێراق دەكات، بڕی قەرزەكە بە شێوەی دو پارەدان دەگەیەنرێتە قەرز وەرگر”.
ئاماژەی بەوەشكردوە، “لەچوارچێوەی بودجەی سێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 سێ ساڵی پڕ پڕۆژە و تاحەدێك لاكردنەوە دەبێت لە بێكاری”.