دوای ئەوەی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەوڵاتی ئەڵمانیا کۆبونەوەیەکی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا بانکی ناوەندیی عێراق رەزامەندیی پیشاندا بە فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانی نێودەوڵەتی سلێمانی بە نرخی کەمتر لە بازاڕ و هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینار دەدرێت بە گەشتیاران.
سیروان محهمهد سهرۆكی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی رایدهگهیهنێت ” لە ئێستادا دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانی بەگەڕخستنی سیستمەكانی نووسینگەی بانكی بازرگانی (RT Bank) بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراقی بۆ گەشتیارانی تەمەن سەرووی 18 ساڵ, بە نرخی فەرمیی گۆڕینەوەی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) دەستپێدەكات بەپێی ڕێنماییەكان بۆ هەر گەشتیارێك رێگاپێدراوە تەنها یەكجار لە مانگێكدا سوود لەم بڕیارە وەربگرێت بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:-
1.پێویستە گەشتیار هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بێت.
2.پێویستە گەشتیار (تكت و بەڵگەنامەكان)ی تایبەت بە گەشتكردنی پێبێت و دوایی تەواوكردنی ڕێكارەكانی تایبەت بە گەشتكردن (چێكین)و وەرگرتنی بۆردینگ كارت و(لێدانی مۆری ڕۆیشتوو لە پاسپۆرت)ەكەی لە دوا وێستگەی فڕۆكەخانە لە هۆڵی ترانزێتی تێرمیناڵ پارە گۆڕینەوەكەی بۆ ئەنجامدەدرێت.
3. دیاریكردنی بڕی گۆڕینەوەكان بە گەڕانەوە بۆ ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراقی دەبێت، كە لەلایەن نووسینگەی بانكەكانی ڕێگەپێدراو لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی جێبەجێدەكرێت.
4- بەپێی ڕێنماییە گومرگییەكان گەشتیارانی تەمەن سەرووی 18 ساڵ رێگەپێدراون تا بڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمریكی و 200 دوو سەد هەزار دیناری عێراقی لەگەڵ خۆی بباتە دەرەوە.
بۆ ئەو مەبەستە پێویستە گەشتیار ڕەچاوی ئەم ڕێنماییە بكەن و دوای پارە گۆڕینەوەی (دینار بۆ دۆلار) لەناو فڕۆكەخانەدا، بە هیچ شێوەیەك نابێت لە بڕەكانی رێگاپێدراوی ڕێنماییەكان زیاتری پێبێت، بە پێچەوانەوە رێگای پێنادرێت لەو بڕانەی كە رێگاپێدراوە زیاتر بباتەوە دەرەوە.
5. ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت ئاڵوگۆڕی دراو بكەن پێویستە 4 كاتژمێر پێش ئەنجامدانی گەشتەكەیان لە تێڕمیناڵی فڕۆكەخانە ئامادەبن.