ئا: زریان محەمەد
بەڵێندەران لەشاری سلێمانی لەڕێگەی داواکارییەکەوە تەواوی ڕێکخراوەکان‌و ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئاگادار دەکەنەوە کە پشتیوانیان بکەن لەو کێشەو گرفتانەی هەیانە تا بتوانن بەهاوکاری هەمووان کاری بەڵێندەران بکەوێتەوە سەرپێی خۆی‌و لەمەترسی مایەپووچ بوون ڕزگاریان ببێت.
بڵند جوامێر، بەڕێوەبەری کاڕگێڕی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵیندەران بەڕۆژنامەی “بازرگانی‌و پیشەسازی” راگەیاند “هەموو لایەک ئاگادارن، به‌ڵێنده‌ران له‌كوردستاندا زیاتر له‌هه‌شت ساڵه كار‌و پرۆژه‌و پێشینه‌ی پرۆژه‌كانیان ڕاگیراوه، بێ بوونی هیچ پاساوێكی گونجاو، بڕێكی به‌رچاوی پاره‌ی پرۆژه جێبهجێكراوو ته‌نانه‌ت نوێیه‌كانیشیان له‌بانكه‌كاندا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێی ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌یسێكی بهڵێندهراندا ناكه‌ن، كه بێگومان ئه‌مه پێشێلكارییه‌كی به‌رچاوی ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌ستی پرۆژه‌كانه لهلایهكو پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و مه‌رجه گشتییه‌كانی بهڵێندهرایهتییشه له‌لایه‌كی تره‌وه، حكومه‌ت به‌بیانووی نه‌بوونی پاره‌و نه‌ختینه‌وه، مافی ڕه‌وای ئه‌و توێژه چالاك‌و گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی پشتگوێ خستووه‌و ڕۆڵی له‌ئابوری وڵات‌دا به‌ته‌واوی ئیفلیج كردوه”.
راشیگەیاند “وەک نوێنه‌رانی به‌ڵێنده‌ران، پێمان وایه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی حكومه‌ت به‌ته‌نها به‌ڵێنده‌رانی توشی مایەپووچیو كێشه نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو تێكڕای كه‌رته ئابوری‌و بازرگانیه‌كانی وڵاته‌كه‌مانی ڕوبه‌ڕووی كێشه‌ی جدی كردۆته‌وه، ناڕاسته‌وخۆش كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆر خراپی له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازاڕ‌و ده‌رامه‌تی كاسبكاران‌و تێكڕای چین‌و توێژه‌كانی كۆمهڵكهمان جێهێشتووه له‌هه‌مانكاتیشدا پێمانوایه سهندیكاو رێكخراوه پیشه‌ییه‌كان به‌تێكڕا، ته‌واوی چین‌و توێژی كاسبكاران به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كه‌وتونه‌ته به‌ر بڕیاری نادادپه‌روه‌رانه‌ی له‌م شێوه‌یه‌و به‌داخه‌وه تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نه‌یتوانیوه له‌م ڕوه‌وه هه‌ڵوێستێكی شیاو‌و شایسته نیشان بدا”.
ئاماژەی بەوەش دا “ئێمه له‌یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران، پێمانوایه یه‌كده‌نگی‌و هه‌ماهه‌نگی تێكڕای رێكخراو‌و سه‌ندیكاكان ته‌نها رێگای شارستانیانه‌ی كاریگه‌ره بۆ رێگرتن لهپێشێلكاریهكانو گێڕانه‌وه‌ی مافی پشتگوێخراوی هه‌ر یه‌كێك لهسهندیكاكانمان یان لانیكه‌م بۆ ڕِاگرتنی دۆخی نه‌خوازراومان كه تا ئێستاش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان درێژه‌ی پێده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌و له‌پێناو دامه‌زراندنی هه‌ماهه‌نگی ئێستا‌و داهاتووی نێوان ئه‌و چین‌و توێژانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیتان ده‌كه‌ین داوا له‌سه‌رجه‌م رێكخراوه پیشهییو سهندیكاو رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كه‌ین پشتیوانی له‌داوا ڕه‌واكانمان بكه‌ن له‌هه‌ر به‌یانامه‌و رێگا‌و كارێكی مه‌ده‌نیانه كه له‌ئێستا و داهاتوودا ده‌یگرینه‌به‌ر ، له‌پێناو دانانی سنورێك بۆ ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رانبه‌رمان ده‌كرێت”.
بەپێی ئەو ئامارانەی یەکێتی وەبەرهێنەران بڵاوی کردۆتەوە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان 900 کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی مایەپووچ بوون کە بەپلەی یەکەم لەسلێمانیین، دووەم هەولێرو سێیەم دهۆک. هەروەها 700 کۆمپانیای دیکە لەلێواری مایەپووچبووندان، چونکە پارەیان لای حکومەتەو پێیاننادرێتەوە.
به‌ڵێنده‌ران ماوه‌یه‌كی زۆره گرفتی كه‌می پاره‌یان هه‌یه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان دروست بوو، پاره‌ی پڕۆژه‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دواكه‌وت. بەڵێندەرانی سلێمانی پێیانوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جیاوازی كردوه له‌پێدانی پاره به به‌ڵێنده‌رانی شاره‌كان بۆ هه‌ندێ شار‌و ناوچه پاره‌یه‌كی زۆرتری خه‌رج كردوه بۆ هه‌ندێكی دیكه‌ش به‌پێچه‌وانه‌وه.
لەماوەی رابردوشدا لیژنه‌ی به‌دواداچونی كێشه‌كانی به‌ڵێنده‌ران ڕایانگەیاند کە نۆ ساڵە پارەکانیان لەبانکەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان بەسەرداگیراوەو بەوهۆیەشەوە ٨٧٣ پرۆژە لەپارێزگای سلێمانی ڕاگیراون و ٧٥٪ی بەڵێندەرانیش مایەپووچ بوون، کە ژمارەیان ٩٢٠ بەڵێندەرە.
لیژنەکە راشیگەیاند له‌سنوری پارێزگای سلێمانی به‌دیاریكراوی، بیانوی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵانی پێشوودا سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعش‌و كه‌می نه‌ختینه لهبانكهكانو سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆناو دابه‌زینی نرخی نهوتو نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه بوو، کە له‌ئێستاشدا هیچ كام له‌و هۆكارانه بونیان نه‌ماوه.
هەروەها لیژنه‌ی به‌دواداچونی كێشه‌كانی به‌ڵێنده‌ران ئاماژەی بەوە کرد “به‌رامبه‌ر به‌و بێباكییه‌ی كه حكومه‌تی ده‌یكات له‌گه‌ڵماندا به‌راشكاوانه رایده‌گه‌یه‌نین كه پاساوی حكومه‌ت بۆ پێنه‌دانی پاره‌و راگرتنی پێشینه‌ی پڕۆژه‌كان‌و راگرتنی ته‌مویلی پڕۆژه‌كان‌و راگرتنی بارمته‌ی یاسایی‌و كارنه‌كردن به‌چه‌كی به‌ڵێنده‌ران كه ته‌نانه‌ت له‌داموده‌زگا حكومییه‌كان كاری پێناكرێت، له‌كاتێكدا كه به‌نوسراوی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری كه چه‌كی په‌سه‌ندكراوی به‌ڵێنده‌ر كاری پێبكرێت به‌رامبه‌ر به‌و پابه‌ندبونانه‌ی كه له‌سه‌ریانه، كارنه‌كردن به‌و چه‌كانه به ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ بازاڕ ده‌بینن كه ئاماژه‌یه‌كی بێباكی ئه‌م حكومه‌ته‌یه به‌رامبه‌ریان و به‌هیچ شێوه‌یه‌كی جێگه‌ی باوه‌ڕنیه و چیتر توێژێكی گرنگی وه‌كو به‌ڵێنده‌ران پشتگوێ نه‌خات كه كۆڵه‌كه‌ی ئاوه‌دانی نیشتیمانه “.