ڕێکەوتی 2025/2/2 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد رەسوڵ، شێنێ ئیختیار، جێگرانی سەرۆک، جەوهەر ستار، کازێو کاوە، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە بەڕێوەبەری نوسینگەی سەید عەمار حکیم، لە شاری سلێمانی.
بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاریکارییە بازرگانییەکان و پەرەپێدانی پیشەسازی بەڕێوەبەر و نوێنەرانی نوسینگەی سەید عەمار حکیم لە شاری سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانیان کرد.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: شاری سلێمانی یەکێکە لە شارە پێشکەوتووەکانی عێراق لە بوارە پیشەسازییەکاندا. بەڵام ئەو ڕێگرییانەی لە بەردەم هەناردەکردنی بەرهەمە پیشەسازییەکانی ئەم شارە بۆ شارەکانی خوارووی عێراق درووست دەبن، بۆتە گرفتێکی گەورە بۆ کارگەکانی ناوچەکە، هەوڵەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بەردەوامە، داوای هاوکاری و پاڵپشتی لایەنەکانی دیکە دەکات بۆ ئەوەی ڕۆڵیان هەبێت لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتە.
بەڕێوەبەری نوسینگەی سەید عەمار حکیم ئاماژەی بەوەدا، دەمانەوێت ئەم سەردانانە ڕێ خۆشکەر بێت بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی نوێ لە گفتوگۆ و هاریکاری نێوان ناوەندەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەمە دەتوانێت ڕێگە بە هەردوو لایەن بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفت و گۆوە.