ڕێکەوتی 9ی شوبات 2025 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بەهمەن عوسمان، کازێو کاوە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە (علی سعید) بەڕێوەبەری بانکی ئاشور لە شاری سلێمانی.
لەسەردانەکەدا باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و گرفت و کێشەکانی بەردەم کەرتی بانکی کرا وە بەشداریکردنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەو ۆرکشۆپانەی بانکی ئاشور بەڕێوەیان دەبەن بۆ گفتوگۆ کردن و چارەسەرکردنی کێشە بانکیەکان.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هیوای خواست بانکەکان بتوانن بەشێوەیەکی پێشکەوتوو کاربکەن و خزمەتگوزارییەکانیان ئاسان بکەن بۆ بازرگانان و پیشەسازان، بۆ ئەوەی بتوانن لەڕێگەی سیستمی بانکییەوە کارەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەر بەڕێوەبەرن.
ئەمەش دەکرێت هانی بازرگانان و پیشەسازان بدات کارەکانیان بە شێوەیەکی باشتر پەرە پێبدەن و بەشدارییان لە گەشەسەندنی ئابووری هەبێت.
