بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان لەنێوان ووڵاتی بەریتانیا و پارێزگای سلێمانی بەڕێوبەری بازرگانی لە کۆنسوڵیەتی بەریتانیا لە عێراق سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.
ڕێکەوتی 15/12/2024 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆک، عوبێد ئەحمەد،بەهمەن عوسمان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیانکرد لە، دەیمیان ئالینسن، بەڕێوەبەری بازرگانی کۆنسوڵیەتی بەریتانیا لەعێراق.
لەکۆبونەوەکەد بەڕێوەبەری بازرگانی کۆنسوڵیەتی بەریتانیا لەعێراق ڕایگەیاند: دەمانەوێت پەیوەندی بازرگانی کۆمپانیا بەریتانیەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی بەهێزبکەین وە هەوڵ دەدەین کاری وەبەرهێنان ئەنجام بدەین هەربۆیە دەمانەوەێت لەڕێگەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەو کارە ئەنجام بدەین.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: دەرگای ژووری بازرگانی کراوەیە بۆ هەر کۆمپانیایەکی بەریتانیا کە بیەوێت لە پارێزگای سلێمانی وەبەرهێنان بکات. دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵی، پیشەسازی، تەندروستی، گەشتوگوزار لەبارە بۆئەوەی بتوانن هانی کۆمپانیاکانتان بدەن لەو بوارانەدا.
ڕاشیگەیاند: وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەمو کارئاسانیەک دەکەین بۆ کۆمپانیا بەریتانیەکان بۆئەوەی بەهاوبەشی لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی کاربکەن.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا بەشێک لە کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی پەیوەندی کاریان لەگەڵ کۆمپانیا بەریتانیەکان هەیە کە خۆراک و پێداویستی کارەبای و پیشەسازی و کشتوکاڵی هاوردە دەکەن و بریکاری سەرەکین و دابەشی دەکەنەوە بە هەموو عێراقدا.