ئا: رێژەن سەردار
بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان رایدهگهیهنێت ”ساڵی ڕابردوو بههۆی وشكهساڵیهوه ٣٢ ملیار دینار زیان بەر کەرتی کشتوکاڵ کەوتووە، ئەمساڵیش ١٣٥ ھەزار دۆنم زەوی دێم کە چێندراوە بە دانەوێڵە ھیچ بەرھەمێکی لێ کۆناکرێتەوە، ئاژهڵدارێكیش دهڵێت ”من ٢٠٠ سەر ئاژەڵم ھەیە ٢٥ ملیۆن دینار زیانم کردوە”.
شادی حسێن، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان به رۆژنامهی بازرگانی و پیشهسازی ڕاگهیاند ”ماوەی دوو ساڵە وشکەساڵی لەئیدارەی گەرمیان ڕادەگەیەنرێت ئەمەش بە تەواوەتی کاریگەری کردۆتە سەر کەرتی کشتوکاڵ بە تایبەتی بواری دانەوێڵە و سامانی ئاژەڵ، ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٣٠ بۆ ٣٢ ملیار دینار زیان بەر کەرتی کشتوکاڵ کەوتووە، ئەمساڵیش ١٣٥ ھەزار دۆنم زەوی دێم کە چێندراوە بە دانەوێڵە ھیچ بەرھەمێکی لێ کۆناکرێتەوە، سەرەڕای ئەوەش سامانی ئاژەڵیشی سەر لێشێوان بووە بەھۆی نەبوونی لەوەڕگا”.
لهبارهی كاریگهری وشكهساڵی بۆ سهر سامانی ئاژهڵ دهڵێت ”گەرمیان لە داوایی دانەوێڵەوە بە سامانی ئاژەڵ ناسراوە، لە ئێستادا بەھۆی وشکەساڵییەوە ئاژەڵداران ناچاربوون دەستبکەن بە فرۆشتنی بەشێک لە مەڕ و ماڵاتەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن ئالیک بۆ بەشەکەی تری بکڕن ئەمەش کارگەری خراپی کردۆتە سەر کەرتی کشتوکاڵ”.
ئاماژه بهوهش دهدات، کێشەیەکی تر ئەوەیە وشکەساڵی بۆتە ھۆی کەمی ئاوی بۆ باخدارەکان ئاستی ئەوی ژێر زەویش دابەزیوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی چۆڵکردن گوندەکان، چونکە تۆشی کەم ئاویی بوون، لەبەرئەوەی ئاو سەرچاوەی ژیانە”.
بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان دهڵێت ”لەبەر ئەوەی دوو ساڵە بەسەریەکەوە وشکەساڵی لە گەرمیان ڕادەگەیەنرێت زەرەرو زیانەکان زیاترە بە بەراورد بەناوچەکانی دیکە، ئەو ساڵانەی کە پڕ بارانە بڕی بەرھەم لە گەرمیان لە نێوان ١٠٠ تاکو ١٥٠ ھەزار تۆن بەرھەمی دانەوێڵە ھەیە، بەڵام ئەمساڵ پێشبینی دەکەین بڕی بەرھەمی دانەوێڵە لە نێوان ٥٠ بۆ ٦٠ ھەزار تۆندا بێت”.
سهبارهت به ههوڵهكانیان بۆ ڕووبهرونهوهی وشكهساڵی، ئەو وتی ”ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی ئیدارەی گەرمیان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە داواکارییەکانمان بۆ ڕوبەروبوەنەوەی وشکەساڵی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرد بەڵام بەداخەوە تاکو ئێستا ھیچ وەڵامێک نەدراوەتەوە، داواکاریەکەشمان دابین کردنی بودجەیەک بوو بەمەبەستی کڕینی ئالیک و بنەتۆو بۆ ئەو جوتیارانەی کە دەنەوێڵەکانیان فەوتاوە، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی پڕۆژە ئاودێریییەکان بەڵام بەداخەوە لەگەڵ تەواو کردنی بەنداوی باوەنور و نۆژنکرنەوەی بەنداوی دەربەندیخان، تاکو ئێستا ھیچ وەڵامێک نەبووە، ئەمساڵیش ھەمان داواکاریمان کردوە بەڵام ماوەی مانگێکە ھیچ وەڵامێک نەبووە، دیارە هەمو شتێک بەبودجە چارەسەر دەبێت، ئێمە کێشەمان ئەوەیە بودجەمان بۆ دابین ناکرێت”.
پێشبینی دەكرێ ئەگەر وشكەساڵی بەم شێوەیەی ئێستا بەردەم بێتو ژمارەی دانیشتوان بەردەوام لەزیادبووندا بێتو خۆڵبارانیش لەوەرزی گەرمادا هەرێم بگرێتەوە، ئەوا كوردستان هاوشێوەی زۆر لە وڵاتانی جیهان، بەرەو بیابان بوون دەڕوات. لە پاشەڕۆژدا ئاو دەبێت بە گرانترین پێویستی ژیانی خەڵكی، لەبەرئەوە وا پێویست دەكات هەرێمی كوردستانیش هاوشێوەی وڵاتانی دراوسێی، پلانی گلدانەوەو پاشەكەوت كردنی ئاو پەیڕەو بكات، لەبەرئەوەی دروستكردنی بەنداو، جگە لەوەی پاشەكەوتو گلدانەوەی ئاوە بۆ داهاتوو، هاوكات دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاوی ژێر زەویو زۆر كەرتی تری وەك كەرتی كشتوكاڵیو گەشتوگوزاریش دەبوژێنێتەوە، كە سودێكی ئابوری زۆریان هەیە.
بەڕێوبەری کشتوکاڵی گەرمیان ئاماژە بەوە دەكات كە مەسەلەی ئاو یەكێكە لەمەسەلە پڕ بایەخەكانی سیاسەتی ناوخۆییو دەرەوەی وڵاتان، بەتایبەتی لەناوچەیەكی گەرمەسێرو وشكو كەمئاوی وەك رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو پێیوایە لەڕێگەی سیاسەتی ئابوریەوە، دەتوانن چارەسەری ئەم قەیرانە بكەن، ئەویش لەڕێگەی دروستكردنی بەنداو لەسەر ئەو ڕوبارو سەرچاوەی ئاوانەی كەوا مەترسی وشك بوونیان لێدەكرێت، شادی وتی “ئێمە لەچوارچێوەی داواكارییەكانماندا داوای تەواو کردنی بەنداوی باوەنورو نوێژەن کردنەوەی بەنداوی دەربەندیخانمان کردوە چونکە ساڵانێکی زۆرە دروستکراوەو پێویستی بەنوێژەن كردنەوەیە بۆ ئەوەی باشتر سوودی لێوەربگرین، تاكە رێگەش بۆ ئەوەی لەداهاتوودا روبەڕوی مەترسی گەورەتر نەبینەوەیە، ئەوەیە بەنداو دروست بكەینو نەهێڵین بڕێكی زۆر لەئاوی شیرینمان ساڵانە بەفیڕۆ بڕواتو دەبێت پلانو پڕۆژەی درێژخایەنمان هەبێت بۆ گلدانەوەی ئاو”.
وتیشی ”لەئێستادا کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین بەنداوی دروست کردوە لەسەر سنوری هەرێمی كوردستان، کە لەداھاتوودا مەترسی بۆ سەر ڕوباری سیروانو ھەرێمی کوردستان دروست دەکات، بەڵام لەبەرامبەردا بەداخەوە ئێمە نەمانتوانیوە ئیدارەیەکی گونجاوی ڕووباری سیروان بدەین ئەمەش یەکێکە لەگرفتە سەرەکیەکانمان”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ههرچهنده جیهان زهنگی مهترسی لهسهر وشكبونی بهشێك لهسهرچاوه ئاوییهكان لێداوهو باسی ئهوهدهكرێت شهڕی جیهانی ئاو بهڕێوهیه، بهڵام تا ئێستاش ههرێمی كوردستان ستراتیژێكی بههێزی لهوبارهیهوه دانهڕشتوه، بهڕای شارهزایانی ئهوبواره حكومهتی ههرێمیش جهخت لهسهر ئهوهدهكاتهوه ئهو بهنداوانهی لهچوارچێوهی سترایژی ڕوبهڕبونهوهی شهڕی ئاو دروستیان دهكهن بهشێكیان بههۆی قهیرانی داراییهوه پهكیان كهوتوه.