سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان رایدهگهیهنێت ”لە ئێستادا تەواوی پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستان مەترسی مایەپوچبون و لەناوچونیان لەسەرە”.
نازم عهبدوڵڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند” حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی کەرتی پەلەوەری پشگوێخستووە هەر بۆیە ئەو کەرتە بەرەو لەناوچون دەڕوات کە دەیان هەزار هاوڵاتی بژێوی ژیانیان لهسهر ئهم كهرتهیه”.
راشیگەیاند “خاوەن پرۆژەکان لە زاخۆ تا خانەقین کڕینی جوچک و عەلەف و دەرمانیان بە دۆلارە وە بە دینار دەیفرۆشن لەبازاڕدا ئێستاش بەهۆی بەرزی دۆلار و بەردەوامی بەرزبونەوەی دۆلار خاون کێڵگەکان لە زیاندان تەنها لەیەک ڕۆژدا زیاتر لە ۱٠٠ خاوەن پرۆژە پەیوەندیان پێوە کردوم کە مایەپوچبونی خۆیان ڕاگەیاندووە، وەبەشێکی زۆریان توشی کێشەی کۆمەڵایەتی بوون ئەوکاتەی شتیان کڕیوە دۆلار بە ۱٤۷ هەزاربووە ئێستا بە ۱٦۷ هەزارە پارەکانیان هەموی دینارەو لە بازاڕی دۆلارەکە دانراوه وچاوڕێن دۆلار دبەزێت و ئەو قەرزەی لایانە بیدەنەوە”.
جەختیکردەوە” بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لە ئێستادا هەر کیلۆیەک مریشک لەسەر خاوەن پڕۆژە ۳٥٠٠ دینارە بەڵام لەئێستادا لەناو پرۆژەکان دەفرۆشرێت بە ۱۸٥٠ دینار بەنزیکەی ۱۷٠٠ دینار لە زەرەردان ئەمەش زیانێکی گەورەیە، کەرتی پەلەوەر بەرەو داروخانی گەورەتر دەبات”.
سەرۆکی کۆمەڵی کێڵگەپەلەوەریەکان پێشنیاردەکات “ئەگەر حکومەت دڵسۆزەو بەخەم کەرتی بەرهەمی ناو خۆیە با پلانێک دابنێت ئەوانەی خاوەنی پرۆژەن دیناریان لێوەربگرێت و دۆلاریان بەنرخی بانکی مەرکەزی بداتێ تا وەک پشتیوانیەک لەم کەرتە کاربکەن کە ماوەی چوارساڵە داوا دەکەین بازاڕ بۆ کرتی پەلەور بدۆزنەوە هیچ وەڵامێک نیە”.